نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرچاوەیەك لە یەكێتی رایدەگەێنێت، كه یه‌كێتی پێشنیازێكی خستۆته به‌رده‌م پارتی، بۆ چۆنێتی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمەرگە و بەپێ ئەو پێشنیارەش، نابێت چیتر سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان بێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی، كه یه‌كێتی نایه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه به‌ته‌واوه‌تی یه‌كبگرێته‌وه، یان یه‌كێتی رێگره له‌و پڕۆسه‌یه، سه‌رچاوه‌یه‌كی یەکێتی به کوردسات نیوزی راگه‌یاندوە:یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشنیازێكی خستۆته به‌رده‌م پارتی دیموكراتی كوردستان، میكانیزمێكی بۆ چۆنێتی یه‌كخستنه‌وه‌كه‌شی خستۆته‌ڕوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی یه‌كێتی، نابێت چیتر سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان بێت، ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی په‌رله‌ماندا بێت، بڕیاری شه‌ڕو جووڵه‌و دانانی به‌رپرسه باڵاكانی پێشمه‌رگه، به‌فلته‌ری په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕێت.
هه‌روه‌ك له‌پێشنیازه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ده‌بێت ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان بگرێته‌وه‌و ناكرێت به‌ئینتیقائی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌دا بكرێت.