نوچه نێت
ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى له ئێران بڵاوى كردۆته‌وه كه سبه‌ى جێگرى یه‌كه‌مى حه‌سه‌ن روحانى سه‌ردانى عێراق ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ربانگهێشتى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه.
ئاژانسى ئیرنا بڵاوى كردۆته‌وه كه سبه‌ى دووشه‌ممه ئیسحاق جیهانگیرى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى ئابوورى و سیاسى دێنه عێراق و سه‌ردانه‌كه‌ش له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه. هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه كه سه‌ردانه‌كه بۆ تاوتوێكردنى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به ته‌ندروستى و ئابووریی نێوان ئێران و عێراقه.
جێگرى سه‌رۆكى ئێران سبه‌ى دێته عێراق
0
Share.