نوچەنێت.knn:
كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می نێوان وه‌فدی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌شاری به‌غداد كۆتایی هات و ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه، نێچیرڤان بارزانیش ده‌ڵێت، هه‌ردولا پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌غداد پاره‌ی نیه بۆ هه‌رێمی بنێرێت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری به‌غداد رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ وه‌فدی ناوه‌ند كه له‌دوا نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه ده‌ستیپێكردبوو، كۆتایی هاتووه‌و ئه‌مشه‌ویش جارێكی دیكه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتننامه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد كۆده‌بنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا پابه‌ندبوونی خۆیان به جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه دوپاتكردوه‌ته‌وه‌و به‌غداش له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی رێكه‌وتننامه‌كه گله‌یی له هه‌رێم نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی پێدا، له ئێستادا به‌غدا كێشه‌ی پاره‌ی هه‌یه‌و به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه، ناتوانێت به‌شه بودجه‌و پاره‌ی هه‌رێم ره‌وانه بكات.