نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ،رایگه‌یاند،په‌یوه‌ندی به مه‌لا كرێكاره‌وه كردوه له‌سه‌ر بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان،به‌ڵام تائێستا ئه‌و بریاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌داوه و دەشڵێت، شتێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نییه و ته‌نها قسه‌و باسه.
دڵشاد گه‌رمیانی،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به KNNC وت “پێمان خۆشه مامۆستا كرێكار له‌زیندان ئازاد بووه‌و له‌پاش ئازاد بونیشی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردووه‌و خۆشحاڵیم بۆ ده‌ربڕیوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ، له‌كاتی گفتوگۆكانیاندا باسی گه‌رانه‌وه‌ی له‌مه‌لا كرێكار پرسیوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاری گه‌راوه‌نه‌ی نه‌داوه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ nrt، مه‌لا كرێكار دوای ئازابونی، باسی هه‌ریه‌كه له‌دڵشاد گه‌رمیانی‌و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی كرد كه له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌وه بۆ كوردستان قسه‌یان پێكه‌وه كردوه.
سه‌باره‌ت به‌بونی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مه‌لا كرێكار له‌لایه‌ن هاوڵاتیان یان حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، دڵشاد گه‌رمیانی، وتی” بڕوام وایه شتێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نییه‌و ته‌نها قسه‌و باسه، ئه‌گه‌ر شتێكیشی له‌سه‌ر بێت بادادگاو یاسای یه‌كلایی بكاته‌وه”.