نوچەنێت. knn:
له‌گوندێكی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،چه‌ند پاسدارێكی ئێران،به‌رپرسێكی باڵایی پارتی ده‌ڕفێنن و له‌ئێستاشدا هه‌وڵی ئازادكردنیدان.
كه‌سێكی نزیك له‌و به‌رپرسه ئاشكرایده‌كات،به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، چه‌ند سه‌ربازێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئامرلیوایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناوی به‌هادین سه‌ید موحه‌مه‌د ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
جه‌لیل حه‌مه‌ره‌زا، كه‌سی نزیكی ئه‌و ئامرلیوایه‌ی پارتی به KNNC راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ید به‌هادین سه‌ید موحه‌مه‌د كه‌سایه‌تی ناسراوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و عه‌شیره‌تی “ئیمامی” له‌كاتی چونی بۆ گوندی “لاورانی” له سنوری ئێران چه‌ند سه‌ربازێك”پاسدار”ی ئێران ده‌ستگیریده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی جه‌لیل حه‌مه‌ره‌زا، سه‌ید به‌هادین، به‌پله‌ی فه‌رمانده‌ی لیوا خانه‌نشینی پارتی دیموكراتی كوردستانه و ناوبراو ویستویه‌تی جاده بۆ ئه‌و گونده راكێشێت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌م رووداوه ئاگادارن.
جه‌لیل حه‌مه‌ره‌زا، باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دوو پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدا بووه به‌ناوه‌كانی “كۆسار عوسمان و عه‌لی عه‌بدول” و شۆفێرێكی شۆفڵی له‌گه‌ڵدابووه و ئه‌وانیش ده‌ستگیركراون و براونه‌ته شاری پاوه و هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنیان به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و پارتی دیموكراته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی هیچ تاوانێكی ئه‌نجامنه‌داوه و تاوانبارنیه،چونكه سنوری نه‌به‌زاندووه‌و له‌ناوخاكی هه‌رێم سه‌رقاڵی كاربووه،به‌ڵكوو پاسداره‌كان سنوریان به‌زاندووه.
ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هاوسنوری كۆماری ئیسلامی ئێرانه و ده‌كه‌وێته سه‌رچۆمی سیروان.