نوچەنێت.تایبەت:
پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت بەپێ یاسا حەشدی شەعبی تەنها دەتوانرێت لە دوو شوێن دروست بكرێت و لرێگەش نادەین بێتە كەركوك.
بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا،ئەمڕۆ یەك شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەت بەسەردانێك گەیشە بەغدا و بڕیاریشە لە كۆبونەوەكانیان دوو پرس باس بكەن یەكەمیان داوا دهكهن حیسابی ناردنی نەوت رۆژانە نەبێت سێ مانگ جارێك بێت و دەومیش داوا دەكەن بەرەسمی هاتنی حەشدی شەعبی یەكلا بكرێتەوە.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئهردهڵان نورەددین مەحمود،پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له ،لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت زانیارییەكانی پشت راستكردەوەو وتی”بەپێ رێكوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا دەبوو رۆژانە هەرێمی كوردستان 550 هەزار بەرمیل نەوت تەخویلی خەزانەكانی عێراق بكات و دەبو رێكەوتنەكەش لە 1/1/2015 جێبەجێبكرایە،بەڵام هەرێمی كوردستان لە توانای دا نەبوو رۆژانە ئەو بڕە نەوتە تەخویل بكات لەبەر هەندێك كێشەی فەنی،هەرێمی كوردستان پێویستی بەوەیە لێپێچینەوەكە رۆژانە نەبێت بەڵكو بكرێت بە وەرزی و سێ مانگ سێ مانگ لێپرسینەوە بكرێت كە ئایا هەرێم پابەند بوە بەرێكەوتنەكە یاخودنا”.
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت سەبارەت بەخاڵی دووەم ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی دەشڵێت”باوەڕناكەم بەهیچ شێوەیەك وەفدی هەرێم لەكۆبونەوەكانیان باسی حەشدی شەعبی بكەن”.
ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی ئاماژە بهوەش دهکات”سەبارەت بەحەشدی شەعبی قانونی پاسەوانی نیشتیمانی هاتوەتە ناوپەرلەمان و ئێمە كێشەمان لەسەر ئەوەنیە بەڵام بەمەرجێك نابێت لەناوكەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان دروست بكرێت و بەپێ یاسای بودجەش لەوشوێنانە دروست نابن تەنها لەدوو شوێنی زۆر بچوك نەبێت كە ئەوانیش تەلكیب و حەویجەیە لەغەیری ئەو شوێنە نابیت پاسەوانی نیشتیمانی لەهیچ شوێنێكی تر دروست بكرێت كە دواتر حەشدی شەعبی دەبێتەپاسەوانی نیشتیمانی”.