نوچه نێت
ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى قانون ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مرۆ شاندى كوردى له به‌غدا دوو داواكارى هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌ژماركردنى نه‌وته و دووه‌میان په‌یوه‌ندى به حه‌شدى شه‌عبى و كه‌ركوك هه‌یه.
عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى دا ده‌ڵێ” شاندى كورد دوو داواكارى هه‌یه، یه‌كه‌میان داوا ده‌كات هه‌ژماركردنى ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌ینیرێت به رۆژانه نه‌بێت به‌ڵكو سێ مانگ جارێك بێـت” دووه‌میش وه‌ك ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه باسى ده‌كات، په‌یوه‌ندى به‌حه‌شه‌دى شه‌عبى هه‌یه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌وڵه‌تى قانون ده‌ڵێ” كورد داوا ده‌كات حه‌شدى شه‌عبى نه‌چێته كه‌ركوك” ئه‌مرۆ شاندى كوردى به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى له‌به‌غداى كرد و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا چاویان به حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وت.
ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى قانون : شاندى كوردى ئه‌مڕۆ 2 داواكارى له به‌غدا هه‌یه
0
Share.