د.شوان قەڵادزەیی: بەرگری کردن لە خاك و نیشتمانی كوردستان ئەرکێکی ئایینیە

0

نوچەنێت.تایبەت:
ئەندامێكی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی،دەڵێت،ئەرکی لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستانە، هەموو ئەو ئایەت و فەرموودانەی په‌یوەندییان بە خۆشەویستی خاک و نیشتمانه‌وه‌ هەیە بۆ خەڵکیی شیبکەنەوە.

د.شوان قەڵادزەیی،ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بۆ “نوچەنێت” دووپاتیکردەوە؛ ئەرکی لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستانە، هەموو ئەو ئایەت و فەرموودانەی په‌یوەندییان بە خۆشەویستی خاک و نیشتمانه‌وه‌ هەیە بۆ خەڵکیی شیبکەنەوە”.

ئەو دەڵیت”هیچ پاساوێک بۆ هێرشەکانی داعش بۆسەر خاکی کوردستان نییە و، جێگەی سەرسوڕمانە لە جیاتی ئەو هەموو وڵاتە عەرەبییە هاتووە بەربینگیان بە کوردستان گرتووە و دەیەوێت دژی کورد رابوەستێت”.

بە گوتەی شوان قەڵادزەیی”جگەلەوە ئەوانەی چوونەتە نێو داعش مەرج نییە باوەڕیان بە فکرەی داعش هەبێت، لەوانەیە هەندێک لەوانە بە هۆی کێشەیەک یان کاردانەوەیەک روویان لە داعش کردبێت.

ئەو روونیکردەوە”ئەو کارانەی داعش دەیکا زوڵم و ستەمە و، مەرج نییە ئەو کەسەی بەرامبەری دەجەنگێ کافر بێت، بەڵکو موسڵمانێکی زاڵمیش شایانی ئەوەیە بەرامبەری بوەستین و بەرگری لە خاک و نیشتمانی کوردستان بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com