تاڵه‌بانی نیگه‌رانی دۆخی عێراق و سوریایه
حوسنی مه‌حلی
له پاش ئه‌وه‌ی جه‌ڵده‌ی مێشك له17/12/2012دا له مام جه‌لالی دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕه‌وانه كرا بۆ چاره‌سه‌ر له‌ئه‌ڵمانیا، زۆرم هه‌وڵدا له‌وێ سه‌ردانی بكه‌م. به‌ڵام ئه‌وه له‌و كاته‌دا، به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستی تاڵه‌بانییه‌وه ئه‌سته‌م بوو.
پزیشكه ئه‌ڵمانییه‌كان له مانگه یه‌كه‌مه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیدا، ته‌نیا ڕێگه‌یان به ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ده‌دا، بچنه ژووره تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی به‌رلیندا، به‌ڵام من په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم هه‌بوو به كه‌سه نزیكه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له باری ته‌ندروستی دڵنیاببم ، له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردووه‌وه، به‌ره‌و باشی ده‌چوو. تا ئه‌وكاته‌ی له مانگی ته‌مموزی ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ تیمێكی پزیشكی ئه‌ڵمانیدا بۆ سلێمانی گەراوە كه ئێستا تیمێك پزیشكی ئێرانیش به‌رده‌وام له سلێمانی هاوكارییان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مانای ئه‌وه نه‌بوو كه سه‌ردان كردنی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ هه‌موو یه‌كێك ده‌ست ده‌دات، چونكه دۆخی ته‌ندروستی تایبه‌ته. تاكو پێرێ من چاوه‌ڕوانم كرد، تا ئه‌وه بوو كه‌سه نزیكه‌كانی ڕێگایان دام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بكه‌م، وه‌ك هاوڕێیه‌ك نه‌ك وه‌كو میدیاكارێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به كۆی به‌ره‌وپێشه‌وه چوونه‌كانی ناوچه‌كه قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد.
ئه‌و ماوه‌ی 30 ساڵی ته‌واوه هاوڕێی خۆشه‌ویستی منه، له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرشت له‌مام جه‌لاله‌وه فێربووم. له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی قسه‌مان له‌سه‌ر كردووه هاوڕابووین، له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازی ساده‌دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕابه‌رێكی خه‌باتكار و سیاسی و سه‌رۆككۆماره، منیش هه‌میشه میدیاكار و ڕۆژنامه‌نووس بووم.
من و مام جه‌لال له‌و كه‌سه كه‌مانه بووین كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گره‌ویان ده‌كرد له‌سه‌ر خۆڕاگری ده‌وڵه‌تی سوریا و مانه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سته‌ڵاتدا، هه‌رچه‌نده كۆسپ و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر سوریا گه‌وره‌تریش بن. مام جه‌لال ئه‌وه‌ی به هه‌موو ئه‌و سه‌رۆكانه گوتوه كه چاوی پێیان كه‌وتووه به باراك ئۆباما و ئه‌ردۆگانیشه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه، له‌سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ لای مام جه‌لال، سوریا یه‌كه‌م بابه‌تی وتوێژه‌كه‌م بوو له گه‌ڵی:
به‌ڕێز مام جه‌لال، لێم بگه‌ڕێ با پێت بڵێم، ته‌ندروستی و كه‌شخه‌ییت، له‌من زۆر باشتره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌تافی لاوێتیدا ببیت.
به‌و قسه‌یه زۆر پێكه‌نی، به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمێنتێك بڵێت له‌سه‌ری. چونكه نه‌یده‌توانی به‌هۆی جه‌ڵده‌كه‌ی مێشكییه‌وه ڕسته‌ی درێژ بڵێت. دیاره جه‌ڵده‌كه ته‌نیا له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی ساده‌دا كاریگه‌ری كردۆته سه‌ری. من پێم وایه له چه‌ند مانگی داهاتوودا به ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه‌و، كاریگه‌ری جه‌ڵده‌كه‌ی له‌سه‌ر نامێنێت. چونكه ئه‌وه مام جه‌لاله، ناسراوه به خه‌باتی سه‌ربازی و سیاسی 60 ساڵی ته‌واو، كه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆری چه‌رمه‌سه‌رێ و ته‌نگانه‌و ناڕه‌حه‌تی دیوه، به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه.
“مام جه‌لال ئایا ده‌ته‌وێ باسی بارودۆخی سوریا بكه‌ین” بۆ ڕه‌زامه‌ندی سه‌ری له‌قاند، ته‌نیا یه‌ك وشه‌ی وت به زه‌رده‌خه‌نه‌وه: به‌ڵێ… ئیدی هه‌موو ئه‌گه‌ره هه‌نووكه‌یی وئاینده‌ییه‌كانی دۆخی سوریام بۆ شیكرده‌وه، له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه، باسی ڕۆڵی توركیا و سعودیه و قه‌ته‌رم له قه‌یرانی سوریادا كرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه. پێم گوت: سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وام پرسیاری ته‌ندروستی تۆی لێده‌كردم. پێكه‌نی و پرسیاری بارودۆخی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌دی لێكردم، كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی به‌تینی هه‌یه، پێشتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆچ‌كردوو”حافز ئه‌سه‌د”دا په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ك و هاوڕێیه‌تییان هه‌بوو. تاكه وێنه‌یه‌ك كه له نوسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی له به‌غدا دانرابوو، وێنه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆچ‌كردوو حافز ئه‌سه‌د گرتوویه‌تی، له‌كاتێكدا مام جه‌لال له دیمه‌شق بووه و، ئێستاش شانازی به‌وه‌وه ده‌كات، چونكه له‌وێوه خه‌باتی له دژی ڕژێمی سه‌دام ده‌كرد. له سلێمانیش، وێنه‌ی خۆیی و سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌دی له شوێنه تایبه‌ته‌كه‌ی داناوه، منیشی له‌وێ بینی، له‌كاتێكدا به‌رپرسه عێراقییه‌كانیشی له‌و شوێنه‌دا ده‌بینی له‌كاتیكدا تاكو مانگی ته‌مموزی ڕابردوو سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو.
عێراق و داعش، بابه‌تی دووه‌می وتوێژه‌كه‌م بوو له‌گه‌ڵ مام جه‌لال، ئه‌و زۆر به وردی گوێی گرتبوو. هه‌میشه له تێگه‌یشتن وشیكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كاندا ورد بوو. له‌كاتی قسه‌كردنی مندا هه‌وڵی ئه‌دا ورده‌كاری زیاتری بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه، به وشه‌ی ساده‌و، ڕسته‌ی كورت پرسیاری ده‌كرد. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و پرسیارانه مانایه‌كی گرنگیان هه‌بوو به‌لای منه‌وه، چونكه من دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مام جه‌لال سه‌رۆككۆماری عێراق بوایه، عێراق و ناوچه‌كه نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا پێی گه‌یشتون.چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌وافوقی هه‌یه، به‌شداری ده‌كرد له ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزی عێراقییه‌كاندا، كه به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردان وكیشمه‌كێشمی هه‌رێمایه‌تییه‌وه به‌م ئاسته گه‌یشتوه.
چه‌ند هێزێك ویستیان عێراق و پاشانیش سوریا بگه‌نه ئه‌م ئاسته، له ژێر دروشمی تایفه‌گه‌ریدا كه داعش سودی لێ بینی، داعش له دایك بووی ئه‌و كێشمه كێشمه ده‌ره‌كییه بوو، بگره كێشمه‌كێشمی ناوخۆییش، زۆرێك له هێزه سووننییه‌كانی عێراق گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، به‌هاندانی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی توركیا و قه‌ته‌ر و سعودییه، وڵاتانی كه‌نداو، گره‌ویان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كردو، پێیان وابوو ئه‌وه هاوكارییان ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سووننی له عێراق، تاكو له‌وێوه به‌ربگرن به هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی شیعه‌ی ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا.
له هه‌موو دیداره‌كانی ترمدا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال، چ له سلێمانی یان له به‌غدا، ئه‌و جۆره بیرۆكانه‌ی ڕه‌ت ئه‌كرده‌وه، به‌ڵكو پێداگری ده‌كرد له پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی عێراقدا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردبوو جیاواز بێت له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست نادات، بۆ باس‌كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه مام جه‌لال سه‌رۆككۆماری عێراق بوو. به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانی قۆسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر شه‌قامی كوردی له عێراقدا، ئه‌وه‌ش هانیدا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو هاوپه‌یمانیی مه‌ترسیداره‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمایه‌تییه‌كان، له‌پێشیانه‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا.
له ڕوخساری تاڵه‌بانیدا ڕوون بوو كه نیگه‌رانه، زۆر نیگه‌رانه له‌و دۆخه‌ی ئێستای عێراق و سوریا و له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه ناوچه‌كه‌یان كردۆته ئامانج، به‌هۆی داعش و هێزه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی تره‌وه. له‌به‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئه‌و خۆی هه‌یه‌تی، له ڕووی ڕۆشنبیری و زانیاری فراوان له‌باره‌ی ئاینی ئیسلامییه‌وه، به‌مانا ئایدۆلۆژی و فیقهی و فه‌لسه‌فی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه. مام جه‌لال نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه، دوودڵی خۆی نه‌شارده‌وه له‌هه‌موو ئه‌وه‌ی من بۆم باس‌كرد له‌باره‌ی داعشه‌وه له ئاستی عێراق و سوریا و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییدا. به‌تایبه‌تی چونكه داعش له‌سه‌ره‌تاوه تاكو ئێستا هاوكاری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له توركیا وه‌رده‌گرێت، لانی كه‌م له ڕێی چاوپۆشینییه‌وه له گوزه‌ركردنی هه‌زاران چه‌كداری بیانی له‌خاكی ئه‌وه‌وه به‌ره و سوریا. به‌رپرسه ئه‌مریكی و ئه‌ورووپییه‌كانیش باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن. به ئه‌نگێلا مێركل و جۆیف بایدنیشه‌وه.
له‌كاتێكدا باسی ڕۆڵی توركیام له‌باره‌ی داعشه‌وه بۆ ده‌كرد، مام جه‌لال له ڕێی هاوكاری و یارمه‌تی كه‌سه نزیكه‌كانییه‌وه، ئه‌یویست زیاتر تێ بگات و بزانێت، له ڕووی ئاماژه‌ی ڕوخساریه‌وه هاوڕایی خۆی له‌گه‌ڵ قسه‌كانم ده‌رده‌بڕی. پاش ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆری ده‌بڕی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و داعش، ئه‌وه‌ش بابه‌تی قسه‌وباسی شه‌قامی كوردییه له عێراقدا.
مام جه‌لال ده‌یویست هه‌واڵیش له‌باره‌ی دۆخی ناوحۆی توركیاوه ببیستێ، به‌تایبه‌تی وتوێژی نێوان حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و پارتی كرێكارانی كوردستان له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورددا. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی كۆبانێوه، واته “عه‌بنولعه‌ره‌بی سوریا”. پاش ئه‌وه‌ی ورده‌كاری هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌و، ئه‌گه‌ره ئاینده‌ییه‌كانم بۆ شیكرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانی توركیا له 7/6/2015دا، مام جه‌لال ڕووی گه‌شایه‌وه، چونكه توركیا به‌لای مام جه‌لاله‌وه گرنگه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی زۆر، یه‌كێك له‌و هۆكارانه ژماره‌ی زۆری كورده‌كانه له‌وێ و، په‌یوه‌ندی به ڕۆژئاوایشه‌وه، كه دیاره بایه‌خ به‌كێشه‌ی كورد ئه‌دات.