بارزانی گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/2/2015 مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا هێنا و له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر گه‌یشته‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”بارزانی لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاساییشی جیهانی له میونیخ سه‌ردانی ئه‌ورووپای كرد و لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكەیش چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی و سیاسەتەمەداری وڵاتانی جیهان كەوت و دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسه‌كه‌یش سه‌ردانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا كۆبۆوه. هەروەها وڵاتی نەمسا دوایین وێستگەی سەردانەكەی بارزانی بوو و لەوێ لەگەڵ سه‌رۆكی نه‌مسا كۆبۆوه“.