یەکگرتوو: کورد پێشمەرگەی هەیەو پێویستی بەپاسەوانی نیشتمانی نیە
نوچەنێت.ههولێر:
هەفتەی ڕابردوو بریاربوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمانی بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا بۆ کاتێکی نادیار. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووش ڕایگەیاند:”بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەمان هەیە،پێویستیمان بە پاسەوانی نیشتمانی نیە، تەنانەت پێویستیمان بەسوپای عێراقیش نیە”.
د.موسەنا ئەمین،سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلێدوانێکیدا بەسایتی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”پاسەوانی نیشتمانی لە بنەڕەتدا خواستی سونەکان بوو، بەڵام دواتر شیعەکانیش بەبیانووی بوونی داعش(حەشدی شەعب)یان درست کردوو، تێکەڵی ئەم هێزە نوێیەیان کرد، چونکە ئەوان دەمێکە خەون بەوە دەبینین سوپایەک دروست بکەن، تامی پێکهاتەی شیعەکان بدات”.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، د.موسەنا ئەمین كە لەهەمان كاتدا ئەندامی یەكگرتوی ئیسلامییە وتی”بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەمان هەیە، پێویستیمان بە پاسەوانی نیشتمانی نیە، تەنانەت پێویستیمان بەسوپای عێراقیش نیە، چونکە بوونی پێشمەرگە یاساییە”.