فڕۆكە ئەپاچییەكان پاشەكشەیان بە هێرشێكی گەورەی داعش كرد

0

apacheفڕۆكە ئەپاچییەكان پاشەكشەیان بە هێرشێكی گەورەی داعش كرد

نوچەنێت-عەرەبییە

بەپێی هەواڵی سایتی تەلەفزیۆنی عەرەبییە هێلیكۆپتەری ئەپاچی ئەمریكی رۆڵی یەكلاكەرەوەیان بینی لەوەی چەكدارانی داعش نەیانتوانی سەربازگەی عەینولئەسەدی ستراتیژی كۆنترۆل َ بكەن.

عەزیز خەڵەف تەرموز یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار بۆ كاروباری ئاساییش رۆژی شەممە 14ی شوبات رایگەیاند هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عێراق و چەكدارانی خێڵەكان بە هاریكاری فڕۆكە نێودەوڵەتییەكان و فڕۆكە عێراقییەكان توانیویانە ناوەندی ناحیەی بەغدادی كۆنترۆڵ بكەنەوە.

تەرموز وتویەتی هێلیكۆپتەری ئەپاچی ئەمریكی رۆڵی گەورەیان هەبوو لە یەكلاییكردنەوەی شەڕەكەدا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو داعش توانی ناحیەی بەغدادی كۆنترۆڵ بكات و لە سەربازگەی ستراتیژی عەینولئەسەد نزیك بووەوە، بەڵام ئەمرسكاییەكان هاتنە سەرخەت و نەیانهێشت داعش بگاتە ئەو سەربازگەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com