پارتی: پەکەکە بۆ لێره ده‌مێنن تا بیانوو بده‌نه ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، باڵێك له‌ناو په‌كه‌كه هه‌یه كه به ده‌ستی خۆی و به ئیراده‌ی خۆی ناسووڕێته‌وه و به به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی دیكه و به ئه‌مری خه‌ڵكی تر ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌وه‌شی كه باس ده‌كه‌ن كه ده‌كشێنه‌وه، ئه‌وە به‌ڵامی زۆری تێدایه.
عەلی عەونی،ئه‌ندامی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی 20ـی شێخان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە: کە باڵێك له‌ناو په‌كه‌كه هه‌یه كه به ده‌ستی خۆی و به ئیراده‌ی خۆی ناسووڕێته‌وه، بەڵکە به به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی دیكه و به ئه‌مری خه‌ڵكی تر ده‌سووڕێته‌وه، باوەڕیشی وایە کە، “كه باس ده‌كه‌ن كه ده‌كشێنه‌وه، ئه‌وە به‌ڵامی زۆری تێدایه كه ده‌ڵێن ئێمه پێداچوونه‌وه‌ی ڕای‌گشتی ده‌كه‌ین، ڕای گشتییش سێ چوار نموونه‌ی وه‌كو لڤین و هاووڵاتین. كه دێنه سه‌ر جاده‌وه و سێ چوار لافیته هه‌ڵده‌واسن و ده‌ڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت بمێنینه‌وه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن، ئێمه له‌سه‌ر داخوازیی گه‌ل ده‌مێنین و گه‌لیش ئه‌وه‌یه.”
بەرپرسانی په‌كه‌كه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لێدوانیان دا کە، ئەوان نیازی مانه‌وه‌یان نییە لە هەندێ ناوچەی باشووری کوردستان و دەکشێنەوە، بەڵام هەرچی (عه‌لی عه‌ونی)ـیە پێیوایە: “ئه‌وانه لێره ده‌مێنن بۆئه‌وه‌ی بیانوو بده‌نه ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكركێشیی بكه‌ن به تایبه‌ت كه ئێستا باشووری كوردستان له قۆناخێكی چاره‌نووسگۆڕدایە و، ئەوەندەی نەماوە ڕزگاری ببێت، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ئاڵۆزی بكه‌ن و فرسه‌ت و بیانوو بده‌نه ده‌ستی داگیركه‌ران تا به‌و بیانووەوە بێنه ناو كوردستان؛ ئه‌م هه‌موو ئه‌گه‌ر و ئه‌مه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه.”
(پێوه‌ست به شه‌هیدانی پارچه‌كانی تری كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا، به‌رپرسی لقی 20ـی شێخان گوتی: “هه‌ركه‌سێك له هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا شه‌هید بووبێ، چ ناوی به ڕه‌سمی له هێزی له‌شكری كوردستاندا بووبێ یان وه‌كو خۆبه‌خش یان ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له پارچه‌كانی تری كوردستانه‌وه چ له باكوور، ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاواوه هاتوون، هه‌موویان مافی خۆیانه به شه‌هیدی نیشتمان حیساب بكرێن؛ چونكه له‌به‌ر ئه‌و نیشتمانه شه‌هید بوونە. ئه‌وه‌ش مافی خانه‌واده و شه‌هیده‌كه‌یه تا له ڕیزی سه‌روه‌راندا تۆمار بكرێن و له مێژوودا دیار بن كه لێره له‌به‌ر ئازادیی كوردستان شه‌هید بوونە.”