پارتی: كوردستان پێویستی به حه‌شدی شه‌عبی نییه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، كوردستان پێویستی به حه‌شدی شه‌عبی نییه و پێشمه‌رگه ده‌توانێت سنوورەکەی بپارێزێت؛له دانیشتنە فه‌رمییەکەی هەموو لایەنەکان له كه‌ركووكیشدا، هەموومان یەک ڕه‌ئیمان هه‌بوو.
د. کەمال کەرکووکی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ـ دوبز بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی کوردستانی ڕاگەیاندوە”ئێمه له كوردستان پێویستمان به حه‌شدی شه‌عبی نییه و، پێشمه‌رگه ده‌توانێت سنووری كوردستان بپارێزێت،له كوردستان به كردار پێشمه‌رگه ئیسپاتی كرد كه ده‌توانێت خه‌ڵكی كوردستان بپارێزێت و هیچ پێویستی به حه‌شدی‌شه‌عبی و جه‌یشی عێراق نییه؛ خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر خه‌ڵك و شاره‌كانی كوردستان عه‌مه‌لییه‌نیش ئیسپات بوو و، پێشتریش له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی مالیكی كه چه‌ند هه‌وڵیان دا و، جه‌یشیان درووست كرد و، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆریان پێ دان،پاشان به چه‌ند سه‌عاتێك ڕاده‌ستی داعشیان كرد و، ناوچه‌كه‌شیان جێ‌هێشت، ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه هێزێكی پاك و دڵسۆز و ئه‌زمووندیته‌یه و، به‌بێ ڕق و كینه گشت دانیشتووانی كوردستان به گشت پێكهاته‌كانه‌وه به‌بێ جیاوازی ده‌پارێزێت، بۆیه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ته‌ئسیر له پێشمه‌رگه و به‌رپرسان و خه‌ڵكی كوردستان ناكات و، حه‌شدی‌شه‌عبی بۆ خۆیان ده‌توتنن له سنووری خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان به‌كاری بهێنن، به‌ڵام له‌ناو كوردستان پێشمه‌رگه و، ده‌زگا ئاسایشیه‌كان هه‌ن و ئه‌وانه ده‌توانن بست به بستی خاكی كوردستان بپارێزن.”
پێوه‌ست به نیگه‌رانی له ڕێگه‌گرتن له جێگیربوونی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووكیش (كه‌مال كه‌ركووكی) وتی “ئه‌وان نیگه‌رانیش بن،هه‌ڵه‌ن؛ چونكه پێویست به نیگه‌رانبوون ناكات، له‌ناو كوردستان پێشمه‌رگه به دڵسۆزی و به جیددی كار ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه‌ی پاراستووه، باشتره حه‌شدی‌شه‌عبی له سنووری خۆیان به‌كار بێنن و ئه‌و شوێنانه‌ی لای خۆیان كه ئێستا داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه ئه‌و شوێنانه‌یان پێ پاك بكه‌نه‌وه، ئێمه به گونجاوی نابینین بۆ كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستمان پێیان نییه؛ بێنه ناو كوردستان و كوردستان تووشی كێشه و ئاژاوه‌یه‌كی تر بكه‌ن له داهاتوو.”
دەربارەی ڕای کۆی لایه‌نه‌كانی كه‌ركووكیش (كه‌ركووكی) گوتی: “ئێمه له دانیشتنێكی فه‌رمی كه له كه‌ركووك ئه‌نجاممان دا، هه‌موویان هه‌مان ڕه‌ئیان هه‌بوو، ئیتر نازانم له دڵه‌وه چۆنن، به‌ڵام به فه‌رمی و ڕه‌سمی هه‌موویان هاوڕا بوون و حه‌شدی‌شه‌عبییان ڕه‌ت كرده‌وه.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، دواكاریشه له گشت لایه‌نه‌كانی كوردستان سیاسی و جه‌ماوه‌ری كه هاوده‌نگ بن، چونكه كوردستان پێشمه‌رگه و داموده‌زگای ئاسایشی و ئه‌منی و پۆلیس و دژه‌تیرۆری و زێره‌ڤانی و به‌رگریی فریاكه‌وتن و كوڕان و كچانی قاره‌مان و باوه‌ڕ به كوردستانی هه‌یه، ئه‌وانه‌ش ده‌توانن خاك و گه‌له‌كه‌یان بپارێزن بۆیه ده‌بێت هه‌موومان به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه یه‌كده‌نگ بین بۆ كوردستان؛ به تایبه‌تی بۆ كه‌ركووك هیچ پێویستمان به حه‌شدی‌شه‌عبی نییه و، خۆمان ده‌توانین خاك و سنووری كوردستان له تیرۆریستان بپارێزین و به ته‌واوه‌تی پاك بكه‌ینه‌وه و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ڕابگرین.”