نوچه نێت
له‌میانه‌ى ئاماده‌بوونى له‌كۆنفرانسێكى په‌روه‌رده‌ى سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكومه‌ت به ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وتووه” هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌رێكه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام ده‌بێت به‌غدا رێژه‌یى یه‌ك ساڵ هه‌ژمار بكات نه‌وه‌ك رۆژانه”.
وته‌بێژى حكومه‌ت ئه‌مرۆ له میانه‌ى ئاماده‌بوونى له كۆنفرانسێكى په‌روه‌رده‌یى، چاوى به‌چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن ده‌كه‌وێت و له‌وێ له‌باره‌ى رێكه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ڵێ” حكومه‌تی هه‌رێم پاپه‌نده به رێكه‌وتنه‌كه و ئه‌و رێژه نه‌وته‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتن هه‌نارده‌ی ده‌كات كه 250 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا، به‌ڵام ده‌بێت به‌غدا رێژه‌یی یه‌ك ساڵ هه‌ژمار بكات نه‌ك رۆژانه”. هه‌ر له‌لێدوانه‌كه‌ى دا وته‌بێژى حكومه‌ت وه‌ڵامى وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى ده‌داته‌وه به‌وه‌ى گوتویه‌تى ئه‌مه‌ى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر رێكه‌وتن نیه به‌ڵكو تێگه‌یشتنه. سه‌فین دزه‌یى ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجام دراوه، رێككه‌وتن بووه”.
وته‌بێژى حكومه‌ت: ده‌بێت به‌غدا رێژه‌ى نه‌وت بۆ یه‌ك ساڵ هه‌ژمار بكات، نه‌وه‌ك رۆژانه
0
Share.