نوچه نێت
له‌كاتى سه‌ردانێكى دا بۆ باره‌گاى رێكخراوى خۆراكى جیهانى له رۆماى پایته‌خى ئیتالیا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وێڕاى سوپاسگوزارانى بۆ رێكخراوه‌كه داواى له‌سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه كرد كاره‌كانیان له‌كوردستان چڕتر بكه‌نه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له‌سایتى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌رۆما سه‌ردانى رێكخراوى خۆراكى جیهانى كردووه و له‌وێ چاوى كه‌وتووه به ئارسرین كۆزین سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه، به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى په‌رله‌مان،د, یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى په‌رله‌مان” سوپاسی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (w.f.p) دەکات، کە هەمیشە هاوکاریی ئاوارەکان و هەرێمی کوردستانیان کردووە لەکاتە تەنگانەکاندا. داواشی لە سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە کرد، قورسایی کارەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان چربکەنەوە، چونکە سەڕەرای قەیرانی دارایی هەرێم ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژی”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى هاوكاریى زیاتر له‌رێكخراوى خۆراكى جیهانى ده‌كات
0
Share.