جەبار یاوەر: سۆراغ بۆ پێشمەرگە دیلەكانی ژێر دەستی داعش دەکەین

0

جەبار یاوەر: سۆراغ بۆ پێشمەرگە دیلەكانی ژێر دەستی داعش دەکەین

نوچەنێت.nrt:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند بەردەوام سۆراغ دەكەین بۆ ئەو پێشمەرگانەی كە دەستگیركراون یان بێ سەروشوێن بوون لەشەڕی دژی داعش.

دوێنێ هەینی ١٣ی شوبات، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا، کە چەکدارانی داعش بڵاویانکردبووە، ژمارەیەک پێشمەرگەیان خسیبووە ناو قەفەسێکی ئاسنین و بەناو خەڵکدا دەیانگێڕان لە شارۆچەکەی حەویجە.

هاوکات ئەمڕۆ شەممە ١٤ شوبات، لە گەڕەکی کوردستان لە شاری کەرکوک، کەسوکاری ئەو پێشمەرگانەی کە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی دژی داعش بەدیلگیران، بەوتەی ئەوان ١٨ پێشمەرگەیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی پێشمەرگەکانیان دەکرد.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە NRT ڕاگەیاند: “بەردەوام لەهەوڵداین بۆ چارەنوسی دیلەكان و ون بووەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعشدا”.

دەربارەی دیل بەدیل و گۆڕینەوەی دیلەكانی پێشمەرگە لای داعش، جەبار یاوەر وتی “داعش ڕێكخراوێكی تیرۆرستیە و ئێمە هیچ مامەڵەیەكی فەرمیان لەگەڵدا ناكەین، ئەوانیش هیچ بنەمایەكی یاسایی نێودەوڵەتی ڕەچاو ناكەن لەمامەڵەكردن لەگەڵ دیلەكان و بەدڕندەترین شێواز مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com