بارزانى و فیشه‌ر باسى پاڵپشتى كوردستانیان كردووه‌

0

نوچه‌ نێت
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان بارزانى و هانز فیشه‌رى سه‌رۆكى نه‌مسا باسى پاڵشتى كوردستان و هاوكاریى مرۆیى كراوه‌
دوێنێ سه‌رۆكى هه‌رێم مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ردانێكى دا بۆ وڵاتى نه‌مسا چاوى به‌سه‌رۆكى نه‌مسا كه‌وت و دواى دیداره‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى هاتووه‌”لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە كەشوهەوایەكی دۆستانەدا بەڕێوەچوو هەڕەشەكانی تیرۆریستان و بارودۆخی ئێستای كوردستان و هەروەها داهاتووی كوردستان و ناوچەكە و ڕۆڵی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەروەها سەرۆك بارزانی لە قسەكانیدا تیشكی خستەسەر سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com