زیاتر له‌یه‌ك ملیار دیناری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان دیار نامێنێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ئاشكرایده‌كات زیاتر له‌ملیارێك دیناری پاره‌ی سندوقی یارمه‌تی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان‌و شه‌هیدان قوربانیانی جینۆساید دیارنیه.
ئومێد حه‌مه عه‌لی،په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان،یاداشتێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه به‌پێی مادده‌كانی بیست‌و شه‌ش‌و بیست‌و حه‌وتی یاسای ژماره 6 ی بوجه‌ی ساڵی 2011 ، رێژه‌ی له‌سه‌دای 10ی موچه‌ی پله باڵاكان بڕاوه بۆ سندوقی یارمه‌تی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ده‌شڵێت”به‌پێی زانیاریمان ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی سندوقه‌كه خه‌رجكراوه.بۆیه به‌یاداشتیك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانم كردووه،بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی دیوانی چاودیری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بكه‌ن تاكو له‌ورده‌كاری و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی به‌راپۆرت ئاگاردامانبكه‌نه‌وه”.