لەسەر جەم میحوەرەکانی شەڕدا داعش تێکشکێنراوە له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌

0

لەسەر جەم میحوەرەکانی شەڕدا داعش تێکشکێنراوە له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌Image_124

نوچەنێت.سبەی:

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە چەکدارانی داعش لە میحوەرەکانی شەنگال و زومارو بەعشیقەو کەسکێ دەستیان بە جموجوڵ و هێرش کردوە،بەڵام سەرجەم هێرشەکانیان لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندراو و دەیان تەرمیشیان لێ بەجێماوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سبەی) راگەیاند: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا چەکدارانی داعش لە نزیک سەربازگەی کەسکێ هیرشیان هێناوە بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام جگە لە تێکشکاندیان، تەرمی (15) چەکداریشیان کەوتوەتە دەست پێشمەرگە.

وتیشی: لە میحوەری شەنگالیشەوە چەکدارانی داعش دەستیان بە هێرشکردن کردوە، بەڵام لە لایەن تۆپخانەکانی پێشمەرگەوە بۆردومان کران و (19) چەکداریان لێ کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوەکەلە ناوچەی خازریش پێشمەرگە بەرپەرچی هێرش و جموجوڵەکانی داعشی داوەتەوەو (سێ) هەمەری سەربازی ئەو رێکخراوە سوتاندوە، جگە لەوەش لە ناوچەی بەعشیقە (50) خولەک شەڕ بوەو چەکدارانی داعش پاشەکشەیان کردوە.

سەبارەت بە زیانەکانی پێشمەرگە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕو، پێشمەرگە تاکتیکی جەنگی خۆی گۆڕیوەو جگە لە دو بریندار هیچ زیانێکی دیکەی نەبوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com