بارزانی: ئاوارەکان دیمۆگرافیای هەرێمی کوردستانیان گۆڕیوە
نوچەنێت.رووداو:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئاوارەکان لە باشووری کوردستان، دیمۆگرافیای هەرێمی کوردستانیان گۆڕیوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە کۆنفڕانسی کاریگەریی ئاوارەکان بەسەر باشووری کوردستان رایگەیاند، کە “سەرەڕای کێشە و قەیرانی ئابووری، دەرگامان بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە”.
بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، کە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە باشووری کوردستان، کاریگەری نەرێنیی کردووەتە سەر هاونیشتمانییان، بە شێوەیەک، “لە هەندێک شوێن، ژمارەی ئاوارەکان لە دانیشتووان زۆرترە و ههروهها دیمۆگرافیای هەرێمی کوردستانیان گۆڕیوە”.