کوردستانى عێراق لەنێوان خواستى سەربەخۆیى و مەترسیی ئیسلامیدا

0

کوردستانى عێراق لەنێوان خواستى سەربەخۆیى و مەترسیی ئیسلامیدا

داریۆ سالڤى
ماڵپەڕی ئاسیانیوزى ڤاتیکان

هەولێر و دهۆک دوو لە شارە گرنگەکانى کوردستانى عێراقن. ئەوان پەناى سەدان هەزار مەسیحى و خەڵکى دیکەیان داوەە کە لە ناوچەکانى ژێر کۆنترۆڵى دەوڵەتى ئیسلامى (داعش) هەڵاتوون.

ئەو رێگا خێرایەى هەولێر و دهۆک پڕە سوپرایز، هەر لە پێشبڕکێى بێرەحمانەى ئوتومبیل و لۆرییەکانەوە، هەتا ئەو ناوچەکە وشکەڵانەى ماوە ماوە روبەرى سەوزى بەدوادا دێت، ماوەیەک چەم و روبارى و بەدوایدا رووبەرێک لە بیابان. چەند کیلۆمەترێک دوور لە رێگاکەش شارى موسڵ هەیە، کە گرگترین شارى خەلافەتە.

کشانى رێگاکە وەک وێنەیەکى کۆمەڵگاکە و ئابوورییەکەیەتى کە بەردەوام لە کشاندان، کە هەردەم لە ململانێگەلێکدان کە لە شێوەى جیاوازدا خۆیان پیشان دەدەنەوە: شەڕى رووبەڕوو لە دژى چەکدارانى ئیسلامیى، گرژیی لەگەڵ حکومەتى ناوەندیى عێراق، مشتومڕ و ململانێى ئایینى و هەروەها ململانێى هەولێر و بەغدا سەبارەت بە مەوداى دەسەڵاتى خۆڕێبەریى کوردى.

بەدرێژایى رێگاکە چەندین زاڵگە هەن کە پرسیار لە رێبواران دەکەن سەبارەت سەبارەت بە شوناسیان و ئەو شوێنەى لێیەوە هاتوون. چونکە زۆر رێى تێدەچێ چەکدارە ئیسلامییەکان دزە بکەنە ناوچەکە.

کە لەگەڵ کوردان قسە دەکەیت، هەست بە گرژییەکانى دەڤەرەکە دەکەیت. بۆ کوردەکان، مەسیحییەکان هاوڕێن بەڵام عەرەبە مسوڵمانەکان دوژمنن.

لە خاکێکدا کە رژێمى سەددام حسێن لە خوێنى هەڵکێشابوو، ئێستاش چەکدارە ئیسلامییەکان هەڕەشەى لێدەکەن، بزووتنەوەى نەتەوەیى و سەربەخۆخوازى لە پەرەسەندندایە کە دەخازێت لەژێر چەپۆکى بەغدا رزگارى ببێت. بەڵام ئێستا جیهادییەکان دەستیان بە دزکردن کردووە بۆ ناو بزوتنەوەى سەربەخۆخوازى کرد و توانیویەتى لەناو کوردە مسوڵمانەکاندا هەوادار پەیدا بکات.

زۆررێک لە خەڵکى کە لێرەن دەیانەوێت دوور لە شمشێر و توندوتیژى و تیرۆر بژین. ئەوەى بەرگرى لەم خەڵکانە دەکات، ژمارەیەکى کەم لە پێشمەرگە و هێڵێکى بەرگرییە کە کوردستانى عێراق لە موسڵ جودا دەکاتەوە.

لە ئێستادا، باڵانسى هێز لەنێوان هەردوولا جێگیرە. بەڵام وەک ئەوەى هاوین روویدا، باڵانسەکە ناسکە و لەواەیە بە کارتێکەرى هێزە ناوخۆیى و دەرەکییەکان بگۆڕێت.

لێرە بەرژەوەندییە پێکڕاچووەکانى ئەمریکا و سعودیە و ئیمارات و قەتەر و ئێران لە گۆڕێدان و کاردەکەن.

هەرچۆنێک بێت پێدەچێت پێکدادانەکان شەپۆلێکى نوێى ئاوارەبوونى بەدواى خۆیاندا بهێنن، بەتایبەت مەسیحییەکان کە ناچارن بەپەلە واز لە خاک و موڵکیان بهێنن، چونکە ناچارن هەڵبژێرن لەنێوان مردن و وازهێنان لە ئایین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com