فەرماندەیەکى دیکەى پاسداران لە عێراق کوژرا

0

فەرماندەیەکى دیکەى پاسداران لە عێراق کوژرا

نوچەنێت-عەرەبییە

چەند دەزگایەکى رایەیاندنى نزیشک لە سوپاى پاسدارانى ئێران رایانگەیاند لیوا محەممەدرەزا حسێنى موقەددەم، یاریدەدەرى هەواڵگرى فەیلەقى نەسر رۆژى شەممە 7ى شوبات لە سامەڕڕا و لەکاتى پێکداانێک لەگەڵ داعش کوژراوە.

بەوێرەى ئەو سەرچاوانە ئەو فەرماندەیەى پاسداران پێشووتر لە شەڕى عێراق-ئێراندا کەمئەندام بووە و بەر لە مردنیشى داواى کردووە لە نەجەف بنێژرێت.

حسێنى موقەددەم چوارەمین فەرماندەى ئێرانییە کە لە سامەڕڕا و لەلایەن داعشەوە کوژراوە. ئەویش لە دواى کوژرانى پسپۆڕى بوارى تەقەمەنییەکان حسێن شاکرى لە 26ى یەکى ئەمساڵ و جەنەراڵ تەقەوى یاریدەدەرى قاسم سلێمانى و مەهدى نەورۆزى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانى پاسدارانى ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com