پەرلەمانی كوردستان 9 ملیۆن دیناری داوەتە رۆژنامەی ئاوێنە
دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
سەرۆكایەتی پەر لەمانی كوردستان،9 ملیۆن دینار داوەتە رۆژنامەی ئاوێنە و سەر نوسەری رۆژنامەكەش ئەوە بۆ نوچەنێت پشت راست دەكاتەوەو دەڵێت،بۆ ماوەی 6 مانگ ئەو پارەیەمان وەرگرتوە.
سهرچاوهیهك لهپهرلهمانی كوردستان تایبهت به نوچهنێتی راگهیاند”رۆژنامهی ئاوێنه لاپهڕهیهكیان كردبوو،دواتریش وهفدێكی رۆژنامهكه سهردانی د.یوسف محهممهد سهرۆكی پهرلهمانیان كردو لەكوبونەوەكەیان لەگەڵ ناوبراو وتیان وهزعی دارایمان خراپه و هاوكاریمان بكەن سهرۆكی پهرلهمانیش 9 ملیۆن دیناری پێدان“.
سهرچاوهكه وتیشی”پارهكه له بودجهی پهرلهمان بوهو ناشزانرێت ئهوه تهنها بۆیهك جار بوه یان بهردهوهام دهبێت“.
لای خۆشییەوە سەردار محەممەد سەرنوسەری رۆژنامەی ئاوێنە زانیارییەكانی نوچەنێتی پیشت راست كردوەو لەلێدوانێكی تایبەت بۆ نوچەنێت وتی”ئێمە لاپەڕەیەكمان هەیە تایبەتە بەپەرلەمان و بەبێ ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هیچ تەدەخولێك لەدارشتنەوەی شتەكان بكات سپۆنسەری تێچونی پارەی لاپەڕەكە دەكات
وتیشی”سپۆنسەرەكە بۆ ماوەی 6 مانگە و لەجیاتی ئەوە 9 ملیۆن دینارمان لەسەرۆكایەتی پەرلەمان وەرگرتوە“.
سەرنوسەری رۆژنامەی ئاوێنە راشیگەیاند”ئەو پارەیەی پەرلەمان زۆر كەمە كۆمپانیای قەیوان سپۆنسەری لاپەڕەیەكمان دەكات چوار ئەوەندەی پەرلەمان پارەمان پێدەدات“.
هەر سەبارەت بەوەی كە ئایا پەرلەمانتاران ئاگاداری ئەوبابەت،بابەتە قادر رەزگەیی پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئێمە وەكو پەرلەمانتارێك ئاگادری ئەوە بابەتە نین و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش لەسەر چ ئەساسێك ئەو پارەیەی بەو رۆژنامەیە داوە،ئێمە ئەو پرسە رووبەروی سەرۆكی پەرلەمان دەكەینەوە كە ئایا بەقەرز یان وەكو بەخشین پێداون“.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتیشی”ئەوبودجەیە كە هی پەرلەمانی كوردستانە ناكرێت بەشێوەی ناڕەوا مامەڵەی پێوەبكرێت و بچێتە خانەی بەهەدەردان چونكە سێ پارتە ئۆپۆزسیۆنەكە لە خولی سێیەم میدیاكانیان باسیان لەوە دەكرد كە سەرۆكەكانی پەرلەمان و بەتایبەتی لەخولی سێیەم بودجەی پەرلەمانیان بەهەدەر داوە،بۆیە ئەم پارەی دراوەتە رۆژنامەی ئاوێنەش لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە دەچێتە خانەی گەندەڵیەوە“.
رەزگەیی راشیگەیاند”ئەگەر تەمویل كردنی راگەیاندن هەبێت دەبێت بۆ هەموو دەزگاكان بێت“.