دڵشادهەرتەلی.نوچەنێت:
مه‌ریوان نه‌قسبه‌ندی به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و مه‌لایه‌ی چۆته ناو داعش، تا ئێستا فه‌سڵ نه‌كراوه و ده‌شڵێ” مه‌عاشه‌كه‌ی كوا؟چونكه كه‌سێك ئه‌گه‌ر فه‌سڵ نه‌كرێت مه‌عاشه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌مری فه‌سڵ كردنی ده‌رده‌چێت”.
مەلا شوان كوردی لەیەكێك لەمزگەوتەكانی ناحیەی دارەتووی نزیك هەولێر پێشنوێژ و وتارخوێن بوو، نزیكەی چه‌ند مانگێك لەمەوبەر چووە نێو چەكدارانی داعشەوە،لەچەند رۆژی رابردووش‌دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەركەوت و هەڕەشەی داگیرکردنی کەرکووک و هەولێری كرد و دواترش راگه‌یه‌نرا كه ئەو مەلایە رۆژی هەینی 30/1/2015 لە میحوەری کەرکوک لە لایەن هیزەکانی پێشمەرگەوە کوژراوە و له‌ئیستاشدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نوسراوی كردوه بۆ فه‌سڵكردنی ئه‌و مه‌لایه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”تائێستا مه‌لا شوان فه‌سڵ نه‌كراوه،به‌ڵام ئه‌مرۆ نوسراوێك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر هاتووه داوا له‌وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌كات كه ئه‌و مه‌لایه فه‌سڵ بكات چونكه به‌پێ یاسا و رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌ڵاحیه‌تی ئیجرائات كردن له‌گه‌ڵ مامۆستای ئایینی ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ئه‌وقافه،به‌ڵام تائێستا نازانم كه‌ئه‌مری فه‌سڵكردنه‌كه‌ی ده‌رچوه یان نا“.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی،ره‌خنه‌ی توندی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گرت كه تائیستا مه‌لا شوانی فه‌سڵ نه‌كردوه‌و وتی”نزیكه‌ی پێنج مانگه ئه‌م مه‌لایه فه‌سل نه‌كراوه ئه‌مه كه‌مته‌رخه‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه،دواتر مه‌عاشه‌كه‌ی كوا؟چونكه كه‌سێك ئه‌گه‌ر فه‌سڵ نه‌كرێت مه‌عاشه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌مری فه‌سڵ كردنی ده‌رده‌چێت“.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتیشی”ئێمه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكمان له‌ناوچه‌ی مه‌خمور و گوێڕ و جه‌له‌ولاو سه‌عیدیه هه‌بووه كه خه‌ڵكی ئه‌وناوچانه بوون و هی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش هه‌بوون،كاتێك كه‌داعش ئه‌و ناوچانه‌یان داگیر كرد و دواتریش پێشمه‌رگه ئه‌و شوێنانه‌ی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ داعش رۆشتن كه به‌شێكیان عه‌ره‌ب بوون به‌ڵام ئه‌وانه‌موچه‌خۆری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوون،تائیستاش نازانم چاره‌نوسیی ئه‌وانه به‌گوێ گه‌یشتوه كه ئاخۆ فه‌سڵ كراون یان نه‌كراون،به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌م كه‌وه‌زیری ئه‌وقاف نوسراوێكی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و وتی ئه‌م ناوانه‌مان هه‌یه و دیار نه‌ماون به‌هه‌ر هۆكارێك بێت چونه‌ته ناوداعشه‌وه یان خۆیان شاردوه‌ته‌وه“.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌شی كه‌چونه‌ته ناوداعش له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه بۆ نوچه‌نێت ئاشكرا كرد و وتی”به‌پێ قسه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف 48 كه‌س له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چوونه‌ته ناوداعشه‌وه كه هه‌موویان موچه خۆری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن به ناونیشانی جیاجیاوه هه‌یان بوه قورئان خوێن و بانگبێژ و مه‌لا و فه‌رمانبه‌ر بوون“.