
نوچه نێت
لیژنه‌ی هاوبه‌شی یادی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، كه‌یادی بۆنه‌كه ناكرێته‌وه و له‌بری ئه‌وه به‌جیاوازتر یاداشتێك بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه ده‌درێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوباته‌وه
لیژنه‌ی هاوبه‌شی یادی شه‌هیدانی یه‌کی شوبات پێی باش بوو یادی ئه‌مساڵ جیاواز له یادی ساڵانی پێشوو، سه‌ره‌ڕای دانه‌واندنی سه‌ری ڕێز بۆ شه‌هیدانی یه‌کی شوبات و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر و، له سۆنگه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمه‌که‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و، به ڕه‌چاوكردنی دۆخی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش كه حاڵی حازر به‌شێك له ڕۆڵه‌كانی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی یه‌كی شوباتیش له به‌ره‌كانی به‌رگریدان، یاده‌که بریتی بێت له پێشکه‌شکردنی یادداشتنامه‌یه‌ک به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، به مه‌به‌ستی زیاتر پشتیوانیی پێشمه‌رگه و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی قوربانییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و جه‌هاله‌تدا.
لیژنه‌ی هاوبه‌ش