نوچه نێت
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ ئاشكرای ده‌كات، كه حكومه‌تی ئه‌رده‌ن بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌ربڕینی بارمته یابانیه‌كه‌ی له هه‌موو سایت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن قه‌ده‌غه‌كردووه.
چه‌ندین ئاژانسی جیهانی باسی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئه‌مرۆ حكومه‌تی ئه‌رده‌ن به‌فه‌رمی هه‌موو سایت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئاگاداركردۆته‌وه، كا نابێت ڤیدیۆی سه‌ربڕینی بارمته یابانییه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه سه‌ربڕاوه، یه‌كێك له‌وانه ئاژانسی ئه‌نادۆڵه‌ی له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمییه‌وه ئاشكرای كردووه، ئه‌و بڕیاری حكومه‌تی ئه‌رده‌ن، له‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، سه‌ڕبرینی بارمته یابانیه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی به بارمته ئه‌رده‌نییه‌كه‌وه هه‌یه. كه فرۆكه‌وانێكی ئه‌رده‌نییه به‌ناوی مه‌عاز كه‌ساسبه‌یه، وا بڕیاره ئه‌رده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ساجده ریشاوی، ئه‌و بارمته‌یه له‌داعش وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌رده‌ن بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌ربڕینی بارمته یابانییه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كات
0
Share.
