مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی كۆسره‌ت ره‌سول ده‌داته‌وه‌ و سوپاسی خۆی و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كات

0

070021
نوچه‌ نێت
دوای پێ راگه‌یاندنی موژده‌ی سه‌ركه‌وتن به‌بارزانی له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ڵامی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌داته‌وه‌ و وێرای پێرۆبایی سه‌ركه‌وتن لێی، سوپاسی خۆی و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌

برای بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك بەسەر تیرۆریستانی داعش هەموو كوردستانییەكی خۆشحاڵ كرد. سوپاس بۆ خوای مەزن، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان و دەستی هەموو لایەك خۆش بێت.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدە قارەمانەكانمان كە بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاك و كەرامەتی كوردستان كرد. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی شەڕەكانی میحوەری كەركووك و هەموو بەرەكانی جەنگی دژی تیرۆریستان دەخوازم.
سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ جەنابت و گشت فەرماندە و پێشمەرگە دلێرەكان بۆ ئەو هیمەتەی كردتان لە شكاندن و ڕاوەدونانی تیرۆریستان. دەستتان خۆش بێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com