نوچه نێت
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامی ده‌وله‌تی قانون له به‌شێكی قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی توڕه ده‌بێت و به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له‌دیمانه‌كه‌دا ده‌ڵێ” سوپای عێراقی بوونی نه‌ماوه، وه‌ڵائ بۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی نه‌ماوه” له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بارزانی ده‌ڵێ” نامانه‌وێ له‌گێڕانه‌وه‌ی موسڵ ببینه پێشڕه‌و و ململانێی زیاترمان ناوێ” ئه‌مانه له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌بێت جێگای ره‌خنه‌گرتن و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا عالیه نوسه‌یف ده‌ڵێ” بارزانی ده‌یه‌وێ وره‌ی سوپای عێراق بهێنێته خواره‌وه و ده‌بێت داوای لێبوردن له عێراقییه‌كان بكات” عالیه یه‌كێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه زۆرترین دژایه‌تی كورد ده‌كات و رۆژانه‌ش به‌یاننامه بڵاو ده‌كاته‌وه. زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی عێراق و ئه‌ندام په‌رله‌مانانی پێشوو عالیه نوسه‌یف وه‌ك كه‌سێكی سه‌یروسه‌مه‌ره وه‌سف ده‌كه‌ن.
