نوچه نێت
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ره‌خنه له‌بودجه‌ی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ” هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین سودمه‌نده له‌و بودجه‌یه، توركمانیش له‌بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ش سته‌م له‌توركمان كراوه”.
هه‌ر له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه كه رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی رابردوو بوو، به‌ره‌ی توركمانی كه‌وته ره‌خنه‌گرتن له بودجه‌ی 2015، ئه‌مرۆش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌رشه‌د ساڵحی ره‌خنه له‌بودجه ده‌گرێت و ده‌ڵێ” به‌پله‌ی نایاب، بودجه‌یه‌كی سیاسیه و ته‌نها بۆ رازی كردنی لایه‌نه‌كانه” ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه گه‌وره‌ترین سودمه‌ند له‌بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2015 هه‌رێمی كوردستانه ، ده‌شڵێ” توركمان ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه هه‌بووه، چونكه له چوارچێوه‌ی برگه‌كانی دا سته‌ممان لێكراوه”.
به‌ره‌ی توركمانی: كوردستان سودمه‌ندی یه‌كه‌مه له‌بودجه‌ی عێراق و سته‌میش له توركمان كراوه
0
Share.
