نوچه نێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌ینێ، له بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2015 51 ترلیۆن دینار مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و كۆی بودجه‌كه‌ش 119 تریلیۆن دیانره.
مه‌حاسن حه‌مدون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆن دوێنێ رایگه‌یاند كه له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 51 ترلیۆن دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ته‌رخان كراوه، ئه‌م بڕه‌ش نزیكه‌ی نیوه‌ی بودجه‌كه ده‌بێت، چونكه بودجه‌كه 119 ترلیۆن دیناره. ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ” 41 ترلیۆنیش بۆ وه‌به‌رهێنانه واته پرۆژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و 26 ترلیۆنه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراقه”.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو بودجه‌ی ساڵی 2015 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵ 51 ترلیۆن دینار مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه
0
Share.
