نوچه نێت
خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراقی رایگه‌یاند كه له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ئه‌و فرۆكه جه‌نگیانه‌ی عێراق له ئه‌مریكای كڕیوه، له‌جه‌نگه‌كانی دژی داعش به‌كاریان ده‌هێنێ.
وه‌زیری به‌رگری عێراقی له‌كاتی ئاماده‌بوونی نمایشكردنی چه‌كی نوێ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه فرۆكه چه‌نگییه‌كان كه عێراق له ئه‌مریكا كڕیوه له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا دێنه بواری خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام پێشتر ده‌بێت بنكه‌ی گونجاو بۆ فرۆكه‌كان ده‌ست نیشان بكرێت. یه‌كه‌م كاری ئه‌و فرۆكانه‌ش جه‌نگی دژی داعش ده‌بێت. ساڵی رابردوو به‌غدا داوای 36 فرۆكه‌ی جه‌نگی له‌ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌هۆی مه‌ترسی داعشه‌وه دواكه‌وت. ئه‌و فرۆكانه‌ش له لایه‌ن كۆمپانیای لۆكهید مارتنی ئه‌مریكی به‌رهه‌م هاتووه.
