كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامی سه‌ركه‌وتن بۆ بارزانی ده‌نێرێت
نوچەنێت.هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ،جێگری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان،په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت،پێم خۆشه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانتان پێ رابگه‌یه‌نم كه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجاممان دا و به خوێنی گه‌شی چه‌نده‌ها فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه تۆماركرا.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی (كۆسره‌ت ره‌سوڵ)ه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز/ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- كاك مه‌سعود بارزانی
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم…
پێم خۆشه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانتان پێ رابگه‌یه‌نم كه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجاممان دا و به خوێنی گه‌شی چه‌نده‌ها فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه تۆماركرا، له‌وانه:
1- لیوا حسێن مه‌نسور- فه‌رمانده‌ی هێزی پشتیوانی دوو
2- عه‌مید شێركۆ فاتیح- فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌ك
3- عه‌قید نه‌ریمان دۆشكه- فه‌رمانده‌ی فه‌وج له لیوای 3ی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
4- عه‌قید شێرزاد زه‌نگه‌نه- جێگری لیوای 134ی هێزه‌كانی 70
هه‌ر له‌م نه‌به‌ردییه‌دا به به‌شداری و هه‌وڵ و ماندووبوون و تێكۆشانی چه‌ندین فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی تر و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان توانرا سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه ئازاد بكرێنه‌وه كه له ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه له دڵه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستا و كه‌سوكاری شه‌هیده نه‌مره‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م و لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته دوژمنان باش بزانن نزیك ببنه‌وه له كه‌ركووك گڕی به تینی باباگوڕگوڕ ده‌یانسووتێنێ، چونكه كه‌ركووك پاروویه‌كی ئاسان نییه بۆ قوڕگی دوژمنان و ده‌یانخنكێنێ، پاراستنی بست به بستی خاكی پیرۆزی كوردستان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین، كوردستان جێگای تیرۆرستان و شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی تێدا نابێته‌وه.
بژی كورد و كوردستان
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان
رووڕه‌شی و نه‌مان بۆ تیرۆرستان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان