نوچەنێت.ههولێر:
فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش، شەهیدبوو.
لە کاتی هیرش بۆسەر چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە میحوەڕی مەلا عەوڵا، نیوەرۆی ئەمڕۆ لیوا حوسێن مەنسوڕ، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزەکانی پێشمەرگە،شەهیدبوو.
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی شەهیدبوونی لیوا حوسێن مەنسوڕ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە ئەمڕۆ شەممە 31ـی کانوونی دووەمی 2015، “لیوا حوسێن بە گوللەی قەناسی چەکدارانی داعش شەهیدبوو”.
