نوچه نێت
بریارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی دوێنێ هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌ركوك ده‌ڵێ” له سیمایان ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌چه‌له‌كی ئاسایین، چینی و كۆڕیین”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی داعش ده‌ڵێ” پێنج هه‌زار تیرۆریست له‌چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك له‌وانه 600 داعش كوژراون و ده‌یان برینداریشیان هه‌بووه. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كه‌بریارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگرییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له باره‌ی ره‌گه‌زی تیرۆریسته‌كان ده‌ڵێ” له رووخساریان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و تیرۆریستانه به‌ره‌گه‌زی چینی یان كۆریین” له‌باره‌ی رۆلی ئاواره‌كانیش ده‌ڵێ” به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ی كه به‌مدواییه هاتونه‌ته كه‌ركوك ئه‌وا رۆلیان له‌و هێرشه‌ی داعش هه‌یه، ئه‌وان یان بۆ كاری تیرۆریستی هاتون ، یانیش هاتوون خێزانه‌كانیان له‌شوێنێكی سه‌لامه‌ت بێت و كه‌چی خۆیان له‌ریزه‌كانی داعش ده‌جه‌نگن”.
لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك چینی و كۆری بوون
0
Share.
