كۆمه‌ڵ:داعش به‌ڵایه‌که جگه له‌ناشیرین کردنی ئیسلام هیچی تر نین پێویسته به كرده‌وه دژی بوه‌ستین
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ،رایده‌گه‌ێنێت،داعش به‌ڵایه‌که جگه له‌ناشیرین کردنی ئیسلام هیچی تر نین،خودای به‌رزوو باڵا بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌رسرێت پێویستی به‌وه نیه به‌نده‌کانی سته‌م له‌یه‌کتر بکه‌ن.
فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌وتارێكدا به‌ناونیشانی(سته‌م به‌ناوی خوداوه)نوسیویه‌تی”دیمه‌نی کوشتنی(هوجام سورچی) به‌و شێوه دڕندانه‌یه ئازاری دام،له‌ڕاستی دا مرۆڤ سه‌ری له‌م شێوه دڕندایه‌تیه سوڕده‌مێنێت،نازانم چ عه‌قل و ویژانێکیان هه‌یه ئه‌وانه‌ی بڕیاربۆشتی واده‌رده‌که‌ن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن“.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات” گومانی تێدانیه ئه‌مه مونکه‌ره‌و پێویسته به‌کرده‌وه‌و زمان و دڵ دژی ڕابوه‌ستین، ئه‌م گروپه به‌ڵایه‌کن جگه له‌ناشیرین کردنی ئیسلام هیچی تر نین،خودای به‌رزوو باڵا بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌رسرێت پێویستی به‌وه نیه به‌نده‌کانی سته‌م له‌یه‌کتر بکه‌ن“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت”چ بوهتانێکی گه‌وره‌یه به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئیسلامه‌وه ده‌یکه‌ن،هیوادارم خوای میهره‌بان هوجام سورچی به‌شه‌هید قبوول بکات“.