نوسه‌رێكی ئیسلامی: 6 پێشمەرگە شەهید بوە،کەچی مەلاکرێکار بەگەشکەبوونەوە دەڵێ ٤٠٠پێشمەرگە کوژراوە
نوچەنێت.هه‌ولێر:
نوسه‌رێكی ئیسلامی،رایگه‌یاند،هەمووکەناڵەکانی دنیا دەڵین شەش پێشمەرگە شەهید بوە،كه‌چی سایتی دوربینی مەلاکرێکار بەگەشکەبوونەوە دەڵێ ٤٠٠پێشمەرگە کوژراوە،دهش‌ڵێت، کە خۆت فرۆشت بەهەر ناوێکەوە بێت،ئیدی شەرفیشت فرۆشتوە.
سایتی دوربینی مەلاکرێکار بڵاوی كردوته‌وه”به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دووربین هێزه‌كانی داعش شه‌وی ڕابردوو له به‌ره‌ی مه‌كته‌ب خالدو مه‌ریه‌م به‌گ و ته‌لوه‌رد هێرشیان كردووه‌و تا نزیكی كه‌ركوك هاتوون‌و نزیكه‌ی 400 پێشمه‌رگه‌یان كوشتووه و باری ئه‌منی كه‌ركوك تێك چووه‌و ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ ی زۆر له‌لای خه‌ڵك دروست بوو قوتابخانه‌كان قوتابیه‌كانیان ناردۆته‌وه‌و ده‌وام ڕاگیراوه پۆلیس داوای له خه‌ڵك كردووه سه‌یاره نه‌جوڵێنن خه‌ڵكێكش به‌ره‌و هه‌ولێر شوێنه‌كانی تر ڕایان كردووه“.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته سۆران سێوكانی چاودێری سیاسی و كادیری پێشوی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان،لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”هەمووکەناڵەکانی دنیا دەڵین شەش پێشمەرگە شەهید بوە،کەچی دوربینەکەی مەلاکرێکار بەگەشکەبوونەوە دەڵێ ٤٠٠پێشمەرگە کوژراوە،کە ئەخلاق نەما هەمووشتێک چاوەروان بکە،کە خۆت فرۆشت بەهەر ناوێکەوە بێت،ئیدی شەرفیشت فرۆشتوە“.