كۆسرەت رەسوڵ بههێزێكی زۆرهوه گەیشتە كەركوك و خۆی سهرپهرشتی شهڕهكه دهكات 
نوچەنێت.ههولێر:
كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزێكی زۆرەوە گەیشتە بەرەكانی جەنگی باشوری كەركوك و بۆ خۆشی سەرپەرشتی شەڕەكانی ئەو ناوچەیە دەكات دژی داعش.
لهلایهكی تریشهوه لیوای سێی تایبەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی،کە خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی دەکات، سەبارەت بە شەڕی شەوی رابردووی داعش و پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک راگەیێنراوێک بڵاودەکاتەوە كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
كۆسرەت رەسول بە هێزێكی زۆرەوە لە كەركووكەو داعش لە شكاندان
بەداخەوە دوێنێ شەو تیرۆریستان لەسنووری كەركووك هێرشیان كردو چەند شوێنێكیان كۆنتڕۆڵ كرد، بەڵام دوات و لە سەعات 1:30 خولەكی نیوە شەوەوە هێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچی تیرۆرستانیان دایەوەو شكاندنیان.
لەم شەڕەدا لیوای 3ی تایبەتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەشداریان لەبەرچەردانەوەی هێرشەكان كردو لە لیوا تایبەتەكەماندا شەهیدو بریندار هەیەو چەندان تەرمی چەكدارانیشمان لەژێر دەستدایە.
لێرەوە جەماوەری خۆڕاگرو سەربەرزی كوردستان و كەركوكییە سەربەرزەكان دڵنیا دەكەینەوە كە ئێستا ئێمە بەسەرپەرشتی خودی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەهێزێكی یەكجار زۆرەوە لە كەركوكین و ناهێڵین تاریك بینان پێشڕەوی بكەن و بست بەبستی خاكی پیرۆزی كوردستان دەپارێزین”.
راگەیاندنی لیوای 3ی تایبەتی
كۆسرەت رەسوڵ عەڵی
30-1-2015