پێشمەرگە لە كەركوك داعشی تێكشاند و لەپێشڕەویشدایە

0

پێشمەرگە لە كەركوك داعشی تێكشاند و لەپێشڕەویشدایەpeshmarga
نوچەنێت.هه‌ولێر:

هێزێكی زۆری پێشمەرگە گەیشتونەتە بەرەكانی جەنگ لەباشوری كەركوك و گورزی كوشندەیان لەتیرۆرستانی داعش داوەو لەپێشڕەویدان.

دوای ئەوەی تیرۆرستانی داعش لەچەند ناوچەیەكی باشوری كەركوك پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیاندا، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەتوندی وەڵام دراونەتەوەو وتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی باشوری كەركوك بە سايتی فه‌رمی یه‌كێتی راگەیاندوه‌: دوای گەیشتنی هێزێكی زۆری هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بۆ بەرەكانی شەڕ لەباشوری كەركوك، توانیویانە ناوچەكانی مریەم بەگ و رێگای رەشادو پردی تەلوەرد كۆنترۆڵ بكەنەوەو لەئێستاشدا لەو ناوچانە لەپێشڕەویدان.

وتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی باشوری كەركوك راشیگەیاند:هێزی پێشمەرگە زەربرێكی كوشندەیان لەداعش داوەو دەیانیان لێكوشتون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com