بودجه‌ی عیراق په‌سندكرا،له‌ 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم و پیشمه‌رگه‌ جێگركران

0

له‌ 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم و پشكی پیشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌ی عێراق جێگركران639518_6196
نوچەنێت.هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی گشتی په‌سندكرد و له‌ 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم و پیشمه‌رگه‌ش له‌ بودجه‌ی عێراق جێگركران.

سەعات 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ دەنگ دان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2015 ده‌ستپێكرد و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌یی ئه‌مشه‌و و بەپێی ماددەی 10ی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە دەنگی لەسەر درا، 17%ی پشكی هەرێم لەبودجەی 2015ی عیراق پەسەندكرا و هەر بەپێی بڕگەیەمی ماددەی 10ی یاسای بودجەی 2015، پشكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێم لەبودجەی وەزارەتی بەرگریی دەبێت پەسەندكرا.

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مشه‌و بودجه‌ی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2015 په‌سند كرد كه‌ 119 ترلیۆن دیناره‌ و 25 ترلیۆن دیناریش كورتهێنانی هه‌یه‌ و بەپێی یاساكەش نرخی بەرمیلێك نەوت بە 56 دۆلار دیاریكراوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com