بۆچی نەوشیروان مستەفا سەردانی بەرەکانی شەڕ ناکات ؟

0

بۆچی نەوشیروان مستەفا سەرA777دانی بەرەکانی شەڕ ناکات ؟

نوچەنێت.رووداو:

ماوەی نزیکەی 6 مانگە داعش رووی شەڕەکەی کردووەتە باشووری کوردستان و شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە ئارادایە، بەڵام جیاواز لەبەرپرسانی حیزبی و حکومی لە باشووری کوردستان، نەوشیروان مستەفا،رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران وێڕای ئەوەی وەزیری پێشمەرگە لە حیزبەکەی ئەوە، لە بەرەکانی شەڕ دەرنەکەوتووە. محەممەد حاجی، رێكخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان،لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ رووداو دەڵێت”: نەوشیروان مستەفا نە فەرماندەی پێشمەرگەیە و نە وەزیری پێشمەرگەیە تاوەکو سەردانی بەرەکانی شەڕ بکات،هیچ پلە و پایەیەکی حکومیشی سەبارەت بە پێشمەرگە نییە و چ پێویست دەکات سەردانی بەرەکانی شەڕ بکات”. ئەو هەڵسوڕاوە دیارەی بزووتنەوەی گۆڕان پێیوایە بەرپرسە حیزبییەکان کە میحوەرەکان بەڕێوەدەبەن، لەرووی رەسمیات و تەکنیکی شەڕ و هەروەها لە رووی بە فەرمیکردن و دامەزراوەییکردنی وەزارەتی پێشمەرگە شتێکی خراپە،” ئێمە دەمانەوێت بەرەکانی شەڕ و کارەکانی شەڕ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەی ببات، کاک نەوشیروان بۆ دەستێوەردان لە کارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەکانی شەڕ بکات؟.” محەممەد حاجی لەوەڵامی ئەوەی هەندێک لە بەرپرسە حیزبییەکان بە گوتەی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی ورەی پێشمەرگە سەردانی بەرەکانی شەڕ دەکەن گوتی” ئێمە باوەڕمان بەو شێوە ئیدارەکردنی وەزارەتی پێشمەرگە نییە، بەرپرسێکی حیزبی یان سکرتێری حیزبێک بچێتە بەرەکانی شەڕ بسوڕێتەوە، ئەوە کوا ورەی پێشمەرگە بەرزدەکاتەوە، بەرزکردنەوەی ورەی پێشمەرگە پێویستی بە ئیدارەیەکی باش هەیە، پێویستی بە مووچەی باش و خواردنی باش هەیە، پێویستی بە تەکنیکی شەڕ و تەکنۆلۆژیای نوێ هەیە، با بەس بێت دەستتێوەردانی بەرپرسانی حیزبی لەکاروباری پێشمەرگە و بەرەکانی شەڕ”. نێوبراو هەروەها گوتیشی” ئێمە چەندین ئەفسەری پلە بەرز و چەندین ئەفسەری شارەزامان هەیە، ئیدارەکردنی شەڕ و بەرەکانی شەڕ کاری ئەوانە، کاری سەرۆکی حیزب و بەرپرسی حیزبی نییە”. سەبارەت بە پەیوەندی وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی گۆڕان دەڵێت:” پەیوەندی زۆر باش لە نێوان کاک نەوشیروان مستەفا و وەزیری پێشمەرگە هەیە، ئێمەیش وەک بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی دەکەین و دەمانەوێت لە کارەکەی سەرکەوتووبێت، کاک نەوشیروان رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانە و کاک مستەفاش وەزیرێکی گۆڕانە، بە دڵنیاییەوە پەیوەندی و راوێژ هەیە لەو پرسانەدا”. جەختیشیکردەوە کە” مستەفای سەید قادر وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانە، پەیوەندی و هەماهەنگی و راوێژی هەیە “.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com