شەڕی پارتی و یەکێتی بە سازش بۆ چواردەور بڕایەوە هەر لایەنەو بووە پاشکۆی یەکێک لەو دەوڵەتانە ئاسایشی نەتەوەیی کوردیان داڕزاند

0

کە دەمامکەکان دائەماڵێن

حەمەرەشید هەرەس

 Hemereshid.heres@hotmail.com

(بەشی شانزە)

*لە سایتی نوچە.نیت دا چاوپێکەوتنێکی دکتۆر فاروق رەفیق بڵاوکراوەتەوە، لەوێدا باسی قەیرانی عەقڵ ئەکات. بەندە بە دووهەفتە پێش ئەو بەڕێزە، لە دەمامکی پێشوودا وتبووم: قەیرانی ژیرییە لە کوردوستان، سەیرم پێهات قسەکەی من بکاتەوە، منیش هەر لە نوچە.نێت دا ئەم کۆمێنتەم بۆ نووسی:

دکتۆر فاروقی هێژا، من پێش بەرێزت لە بابەتی دەمامکەکاندا، کە نووسیبووم قەیرانی ژیرییە، ئەوە لەگەڵ دوانی وەک بەرێزتم بوو، کەچی ئێستا تۆ قسەکەی من بە خەڵك ئەفرۆشیتەوە؟ بەرێزم تۆ لە کارەکەتا بێلایەن نەبوویت، خەڵک ئێستا سەر گەرمن، دوایی بۆیان روون ئەبێتەوە کە هەوێنی کارەسات بوویت بە داخەوە، دەسەڵات چەند گەندەڵ بێت چەند ناپاکی تیا بێت ئەوە راستە، بەڵام تۆ ئەتەوێت بەدیلێک بهێنیت تا ماوین بە کوێرەوەری بژین، ئەوەیە قەیرانی عەقل و رێک لەگەڵ دوانی وەک تۆم بوو، کە جەماوەرتان خستە باوەشی ئیسلامی سیاسییەوە و مەسەلەکەتان لەبار برد، جەماوەر بە تەندروستی هات و ئێوەش کۆڵەوارتان کرد. ئامادەم خوێنی خۆمت بدەمێ وەک ناسیاوێک ، بەڵام ئامادە نیم هەڵەکانت نەڵێم.

* من ئۆپۆزیسیۆن ناو دەنێم دەسەڵاتی بچووک، دەسەڵاتی گەورەش حکومەتە. دەسەڵاتی بچووک بە ئاشتیانە شەڕ ئەفرۆشێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، دەسەڵاتی گەورەش شەڕئەفرۆشێت بۆ گەێشتن بە ئاشتی و مانەوەی ئەم دەرەتانەی کورد.

* شەڕی پارتی و یەکێتی کاتی خۆی، لەسەر سازش بۆ چواردەور بڕایەوە، وای لێهات هەر لایەنە و بووە پاشکۆی یەکێک لەو دەوڵەتانە و ئاسایشی نەتەوەیی کوردیان داڕزاند، ماوەیەک بوو کورد هێز و توانای بە دەست ئەهێنایەوە، دەسەڵاتی بچووک بە کنەی چوار دەور دروست کرا و، جەماوەرێکی تووڕەیان شوێن خۆیان خست و، ئەم لا بە سازش ، ئەولایان ناچاری سازش کردەوە، بابانەکانیش ئاوا کوردستانیان وێران کرد.

* من دژی ئەو ئیسلامە نیم، باوەڕی بە دینەکەیەتی، دژی ئەو مەلایەش نیم لە ناو جغزی دینەکەی دا، برەو بە پێنج فەرزەکە ئەدات، دژی ئەو کەسەش نیم کە داوای ئامۆژگاری لێبکرێت و ئەویش بە دەنگیەوە بچێت، بەڵام هەرمەلایەک بە کەڵەگایی ئامۆژگاریم بکات و خۆم نەمەوێت و بزانم بۆ بەرژەوەندی ئەمخاتە دوای خۆی، منیش ناهێڵم پارووی چەور بگلێنێت.

* کە دەڵێین ئیسلامی سیاسی، ئەو قسەیە لە خۆڕا نەهاتووە، چونکە ئەگەر مەسەلە سیاسەت و بەرژەوەندی نەبێت، بۆ هەموویان یەک قورئان هەیە، ئەی بۆ لەژێر سایەی ئەو قورئانەدا هەموو یەک ناگرن و ئەم هەموو حیزبە ئیسلامیانە چیە، (یەکێک لە ناڵ ئەداو، یەکێک لە بزمار؟).

* لە دەمامکێدا نووسیبووم، ئێستا بیرتان ئەخەمەوە: کە ئاین بوو بە حیزب، شەیتان ئەبێتە کارگێڕی مەکتەب سیاسیان. ئەها لەبەردەرکی سەرا بە ئاشتیانە شەڕئەفرۆشن.

* لە شەڕی خۆکوژیدا، چەند نووسەرێکیان پۆڵین کردبوو، ئەیان وت: ئەمانە شەڕیبراکوژییان گەرم کردووە و ئەبێت رسوا کرێن. ئێستا ئەبێت ئەو نووسەرانە پۆڵین بکرێن، کە دژی هەڵگیرسانی شەڕێکی تری خۆکوژین، ئەوەیە قەیرانی ژیری مامۆستا.

* مەلای خۆفرۆش زۆرن، من لەگەڵ خۆفرۆشەکانمە، سایتی یوتوب پڕپڕە لەو بابەتانە. ئەمەش نموونەیەک لەوانە: دکتۆر عەبدوڵای مەولەوی پزیشکێکی شاری مەهاباد بوو، کوردێکی خاوێن و قسەلەڕوو بوو (رەوانی شاد بێت). جارێکیان مەلا سوهرابی کە کابرایەکی جاش و خۆفرۆش و هەڵەوەڕە و، ئیمامی مزگەوتێکی مەهابادە، ئەچێت بۆ لای و ئەڵێت: دکتۆر زۆر نەخۆشم، دکتۆریش پشکنینی بۆ دەکات و دوای ئەوە پێی دەڵێت: نەخۆشییەکەت زۆر قورسە مەلا، ئەبێت پارێز بکەیت، لەمەولا ترشی و سوێری و ساردی مەخۆ، لە خۆتبەی نوێژی هەینیش کەم …. بخۆ.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com