جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: له‌م دوو خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكۆكین
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر دوو خاڵ ناكۆكیان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به KNNC، راگه‌یاند له كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی رابردویان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكیان كرد، له‌وانه دوو خاڵه ناكۆكه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌غدا، ئه‌وانیش ئه‌و پشكه نه‌وته‌ی كه ده‌بێت هه‌رێم ره‌وانه‌ی بكات له‌گه‌ڵ بونی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌ره‌س قه‌ومی له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
ره‌خنه‌ی له پێشنیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساش گرت و وتی “ئه‌و پێشنیاره‌ی كه ده‌وڵه‌تی یاسا كردویانه كه ده‌بێت هه‌رێم له (550) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر ره‌وانه نه‌كات، هیچ پێویست نییه، چونكه له مادده‌ی یه‌كی ده‌ستور بڕگه‌ی (ب) باسكراوه”.
شه‌وی رابردو، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردیه‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدا.
