”هیچ مامۆستایەكی ئايینی بۆی نیيە لە پرۆسەی جیابونەوە (تەڵاق) دەستوەردان بكات“

0

”هیچ مامۆستایەكی ئايینی بۆی نیيە لە پرۆسەی جیابونەوە(تەڵاق)دەستوەردان بكات“ 83318_n
نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایان چەند خاڵێك سەبارەت بەپرۆسەی هاوسەرگیری و مارەبڕین لەلایەن مامۆستایانی ئاینیەوە دەكەنە رێنمایی و هەر مامۆستایەكی ئاینی پابەند نەبوو ئەوا بەرپرسیار دەبێت لەئەنجامی هەر كێشەیەك كەلەهەر مارەبڕین و تەڵاق و كێشەی پەیوەندیدار دەكەوێتەوە.

به‌پێ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف”لەكۆبونەوەیەكدا لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف كەبەرێزان كەمال موسلیم وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم و مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و حاكم محەمەد سلێڤانی سەرۆكی دەستەی دادوەری كاروباری كەسی لەسەرۆكایەتی دادگای تەمیز لەهەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی فەتوا و راوێژكارانی وەزارەتی ئەوقاف تێیدا ئامادەبوون”گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی گرێبەستی هاوسەرگیری و مارەبڕین و تەڵاق لەدەرەوەی دادگاكانی كوردستان و چۆنێتی چارەسەركردنی كرا و گەیشتنە چەند خاڵێك كەدوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستان”دەبێتە رێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و پێویستە هەموو مامۆستایانی ئاینی پێوەی پابەندبن و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر مامۆستایەك دەگیرێتەبەر لەحاڵەتی پێشێلكردنی ئەم رێنماییانە“.

به‌پێ رێنمایه‌كانیش”هیچ گرێبەستێكی هاوسەرگیری بۆ منداڵ و مێردمنداڵ و ئەو كەسانە ئەنجام نادرێت كە نەگەیشتبنە تەمەنی باڵغبون و تەمەنی 18ساڵیش بەباشترین تەمەنی باڵغبون هەڵبژێردراوە.هیچ پرۆسەیەكی هاوسەرگیری و مارەبڕین لەلایەن هیچ مامۆستایەكی ئاینیەوە ئەنجام نادرێت ئەگەر ناونیشانی مامۆستاكە لەوەزارەتی ئەوقاف (ئیمام و خەتیب)یان(ئیمام)نەبێت.دڵنیابوون لەوەی ئەو ئافرەتەی مارە دەبڕدرێت”گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێكی تر نەكردبێت و لە زممەی پیاوێكی تر بێت ئەمەش بەگەرانەوە بۆ دادگا رەسمیەكان دەبێت.جگە لەئەندامانی لیژنەی فەتوا و لیژنەكانی لەناوچەجیاجیاكانی هەرێم كەسەر بەیەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانن” هیچ مامۆستایەكی ئاینی بۆی نیە لە پرۆسەی جیابونەوە(تەڵاق)دەستوەردان بكات“.

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتوه‌”هەر مامۆستایەكی ئاینی پابەندی ئەم رێنماییانە نەبوو ئەوا بەرپرسیار دەبێت لەئەنجامی هەر كێشەیەك كەلەهەر مارەبڕین و تەڵاق و كێشەی پەیوەندیدار دەكەوێتەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com