په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو بۆ ئه‌ردۆگان: بۆچی بۆ غه‌زه ده‌گرییت و كۆبانێی بن ده‌ستت نا‌بینیت؟
دڵشاد هه‌رته‌لی.نوچەنێت:
په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له‌ئه‌نحوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،وه‌ڵامی ئه‌ردۆگان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، به شان و باڵی هیچ تورك و عه‌ره‌ب و فارسێكدا هه‌ڵمه‌ده‌ن!،ده‌شپرسێت، به‌رێز ئه‌ردۆگان:بۆچی بۆ غه‌زه ده‌گرییت و كۆبانێی بن ده‌ستت نا‌بینیت؟
د.عادل نوری،په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ئه‌نحوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی پۆستێكی به‌ناونیشانی(به‌رێز ئه‌ردۆگان,زۆر به داخه‌وه !)بڵاوكردوته‌وه‌و نوسیویه‌تی: ئێمه هه‌ر زوو ووتمان :به شان و باڵی هیچ تورك و عه‌ره‌ب و فارسێكدا هه‌ڵمه‌ده‌ن!هه‌ر زوو وتمان: ئه‌م ئیسلامه‌ی كه عه‌ره‌ب و فارس و تورك پیاده‌ی ده‌كه‌ن، ئیسلامێكه به پراو پری قه‌دو باڵای خۆیاندا دووریویانه!بۆیه ئێمه‌ش پێویسته :ئیسلامی كوردیمان هه‌بێت!به‌ڵئ. .. ئه‌و ئیسلامه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری مه‌زن هێنای ئێستا له هیچ شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا پیاده ناكرێت ، تا ئێمه شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وان بین!!
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی (د.عادل نوری)ه بۆ ئۆ‌ردۆگان:
به‌رێز ئه‌ردۆگان , زۆر به داخه‌وه !
————————————
ئێمه هه‌ر زوو ووتمان :
به شان و باڵی هیچ تورك و عه‌ره‌ب و فارسێكدا هه‌ڵمه‌ده‌ن!
هه‌ر زوو وتمان: ئه‌م ئیسلامه‌ی كه عه‌ره‌ب و فارس و تورك پیاده‌ی ده‌كه‌ن، ئیسلامێكه به پراو پری قه‌دو باڵای خۆیاندا دووریویانه!
بۆیه ئێمه‌ش پێویسته :
ئیسلامی كوردیمان هه‌بێت!
به‌ڵئ. .. ئه‌و ئیسلامه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری مه‌زن هێنای ئێستا له هیچ شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا پیاده ناكرێت ، تا ئێمه شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وان بین!!
بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش له‌و ئیسلامه مه‌زنه :
ئیسلامی كوردیمان هه‌بێت!
ئیسلامێك كه ( رحمة للعالمين ) بێت!
ئیسلامێك كه ئاینی پێكه‌وه ژیانه.
ئیسلامێك كه مافی هه‌موو مرۆڤه‌كانی به‌رجه‌سته كردووه.
ئیسلامێك كه‌رامه‌تی به‌شه‌ریییه‌تی پاراستووه.
ئیسلامێك له‌گه‌ڵ رۆحی چه‌رخی ئێستادا ده‌گونجێت.
ئیسلامێك كه مردووه‌كانی گۆرستان حوكمی ئێستا نه‌كه‌ن.
ئیسلامێك كه هه‌ڵقوڵاوی ده‌قه پیرۆزه‌كان( قورئان و فه‌رمووده- راسته‌كان !) بێت و به‌س.
ئیسلامێك كه :
زانا‌و دانای كورد
فه‌یله‌سوفی كورد
داموده‌زگای ئاینی كورد.
پێش نوێژ‌و وتار بێژی كورد.
پێشمه‌رگه و هێزی ئاسایشی كورد.
ره‌نگ رێژی یاسا‌و رێسای لێوه بكه‌ن.
گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئه‌م خاك و خه‌ڵكه‌ی لێوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
زۆۆۆۆۆۆۆر به شان و باڵی به‌رێز ئه‌ردۆگاندا هه‌ڵدرا!
به‌ڵام ئه‌فسوووس ئه‌فسووس.. .
به‌رێز ئه‌ردۆگان:
بۆچی بۆ غه‌زه ده‌گرییت و كۆبانێی بن ده‌ستت نا‌بینیت؟
بۆچی بۆ میصر ده‌گرییت و كوردانی شیرناخی بن ده‌ستی خۆت قڕ ده‌كرێت و فرمێسك له چاووت نایه‌ت؟
ئه‌وه شێخی من بوو (پیری پیران بوو.. . شێخ سعیدی پیران و حسین پاشا‌و هاورێكانی بوون) كه 9 مانگ له پاش رووخانی خه‌لافه‌تی عوسمانییه‌كه‌ی تۆ كه به ده‌ست و شمشێری توركه‌كان و عه‌ره‌به‌كان رووخێنرا.. . شۆرشی كرد بۆ گێرانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی!!!
ده‌یان هه‌زارمان شه‌هید كرا له‌و پێناوه‌دا.. . تۆش ئه‌وه وه‌فاو ئینصافته بۆ كورد؟؟؟.
ئێمه ئێستاش هه‌ندێك هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ت ده‌نرخێنین كه كرانه‌وه‌یه‌كت به رووی كوردا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه به‌س نی یه‌و
ئه‌و ئیسلامه‌ی تۆ ئیدیعای ده‌كه‌یت داوای عه‌داله‌ت و بئ جیاوازییت لئ ده‌كات!
به‌رێز ئه‌ردۆگان زۆر تووره‌م لێت:
كاتێك ده‌ڵێیت:
ئه‌وه‌ی له باكوری عێراق روویدا. . نابێت له سوریا دووباره بێته‌وه!!!
به‌رێز من پێت ده‌ڵێم:
زۆر ووریابه سته‌م له‌م گه‌له بئ پشت و په‌نایه نه‌كه‌یت.. ..
پشت و په‌نای ئێمه خودایه‌و نزای به‌ره‌به‌یانی پیره كوردێكی ردێن سپی سته‌ملێكراوت لێ گیرا ده‌بێت و ئه‌وكات ده‌زانی كێ به‌رامبه‌رت ده‌بێت؟
به دڵنییاییه‌وه (خۆت باش ده‌زانیت كه القهاره.. . الجباره.. . ذو البطش الشدیده.. . ناصر المظلومین ه.. . ناصر المستضعفین ه.. ) وریابه به‌ر نه‌فره‌تی كورد( لعنة الكورد) نه‌كه‌ویت!
نه‌فره‌تی كورد:
سه‌ری هه‌رچی سه‌رانی حوكمرانی سه‌دساڵه‌ی عێراقی نایه چاڵ!
سه‌ری شای ئێرانی نایه چاڵ
سه‌ری بۆمیدیه‌نی جه‌زائیری نایه چاڵ.
به ناخی سونه‌و شیعه‌ی ئه‌نفالچی عێراقدا رۆشته خوار !
بۆیه به خۆتا بچۆره‌و هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر به كورد بگۆره‌و ده‌ستت له ناو ده‌ستمان بنێ!
…………………………
د. عادل نوری
په‌رله‌مانتاری عێراق