توێژینەوەیەك: ژنانی ناو داعش قوربانی نین

0

isis womenتوێژینەوەیەك: ژنانی ناو داعش قوربانی نین

نوچەنێت-i24

توێژنەوەیەكی رۆژئاوایی دەڵێت یەكێك بە هۆكارەكانی رۆیشتنی ژنانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ناو داعش هەستكردنیانە بە غوربەت لە رۆژئاوادا، روونیشی دەكاتەوە ئەو ژنانە چالاكن لە ریكلامكردن بۆ داعش و كارەكانی.

بەرەنجانی توێژینەوەكە كە چوارشەممە 28ی ئەم مانگە بڵاوبۆتەوە دەڵێت ژنانی ناو داعش هەمان توندڕەوی و حەماسەتی ئایدیۆلۆجی پیاوە داعشەكانیان هەیە، بۆیە نابێت ئەو ژنانە بە قوربانی بناسێنرێن، بەڵكو ئەوانە كەسانی مەترسیدارن.

توێژینەوەكە دەڵێت ئەو 550 ژنەی بۆ ناوچەكانی داعش رۆیشتوون، هاوسەرگیری دەكەن و منداڵ درووستدەكەن و خێزان پێكدێنن، هەرچەندە بەشداری راستەوخۆی شەڕەكان ناكەن، بەڵام لەڕێگەی ریكلام و هەوڵدان بۆ جوانكردنی سیمای داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، خزمەتی ئەو رێكخراوە مەترسیدارە دەكەن.

روس فرینیت پسپۆڕی بواری توندڕەوی لە پەیمانگەی گفتوگۆی ستراتیژی كە یەكێكە لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەكە دەڵێت “پیاوانی داعش چەندە دڵسۆزی داعش و ئامانجەكانین، ژنانیشیان دروست هەمان شێوەن”.

فرینیت و هاوڕێكانی چاودێری سەدان ژنی ناو داعشیان كردووە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەتایبەت 12 دانەیان كە خەڵكی نەمسا و بریتانیا و كەنەدا و فەرنسا و هۆڵەندان و ئێستا لە عێراق و سوریا دەژین.

یەكێك لە ژنە داعشەكان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەربڕینی رۆژنامەنووسی ئەمریكی ستیڤن سوتلوڤ، وتویەتی “خۆزگە من بەدەستی خۆم سەریم ببڕیایە”، ژنێكی دیكەشیان وتویەتی “باشترین هاوڕێی من نارنجۆكی دەستی -رومانە-یە”. ژنێ:ی ئەمریكی ناو داعشیش وتویەتی “لەخوا دەپاڕێمەوە توانام پێببەخشێت سەربازە بەرازەكانیان بە چەكەكانی خۆیان بكوژم”.

روویەكی تری چالاكی ژنانی ناو داعش، جوانكردنی سیمای داعش و هاندانی ژنانی وڵاتانە تا رووبكەنە سوریا و عێراق و پەیوەندی بە داعشەوە بكەن و ئاسانكاری بۆ ئەو ژنانە دەكەن كە خوازیارن ببنە داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com