كۆی ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەدژی داعش ئەنجامیان داون

0

hawpaimanكۆی ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەدژی داعش ئەنجامیان داون

نوچەنێت-ئاژانسەكان

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 19 هێرشیان بۆسەر پێگەكانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە.
بەپێی بەیاننامەی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان لە 24 كاتژمێری رابردوو فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 13 هێرشیان لە سووریا و 6 هێرشی دیكەیان لە عێراق ئەنجامداوە.
لە سوریا هێرشەكان لەسەر شاری كۆبانێ‌ چڕ كراونەتەوە و تێیدا 12 یەكەی تاكتیكی و ئوتومبیلی سەربازی و 9 بارەگای داعش كراونەتە ئامانج.
لە عێراقیش هێرشەكان بەمجۆرە بوون:
1-لە شارۆچكەی ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار یەكەیەكی تاكتیكی و دوو باڵەخانەی داعش پێكراون.
2-لە نزیك كەركووك یەكەیەكی تاكتیكیی داعش كراوەتە ئامانج.
3-لە نزیك موسڵ دوو هێرش ئەنجامدراون و تێیدا خاڵێكی پشكنین و شەش ئوتومبیلی بارهەڵگری سەربازی و چوار بارەگای سەربازیی داعش كراونەتە ئامانج
4-لە شنگال یەكەیەكی سەربازیی گەورەی داعش و شەش باڵەخانە و تۆپخانەیەكی داعش كراونەتە ئامانج
5-لە تەلەعفەر یەكەیەكی گەورەی داعش و چوار ئوتومبیلی سەربازییان كراونەتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com