ژمارەی چەكدارە بیانییەكانی ناو داعش گەیشتۆتە چەند؟

0

isisژمارەی چەكدارە بیانییەكانی ناو داعش گەیشتۆتە چەند؟

نوچەنێت-واشنتن پۆست

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی لە ژمارەی رۆژی چوارشەممە 28ی ئەم مانگەی خۆیدا، دەڵێت ژمارەی چەكدارە بیانییەكانی ناو داعش بەرەو زیادبوون چووە، بەجۆرێك لە مانگی نۆڤەمبەردا 15 هەزار كەس بوون كەچی ئێستا بوونەتە 20 هەزار چەكداری بیانی.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، لەو ژمارەیە 4 هەزاریان لە وڵاتانی رۆژئاواییەوە روویان لە داعش كردووە.
لەنێو وڵاتانی رۆژئاواییدا 1200 چەكداری داعش فەرەنسین و 440 كەسیان بەلجیكین و رێژەی هۆڵەندی و بریتانی و نەمساییەكانی ناو داعش روو لە زیادییە. لەگەڵ ئەمانەشدا زۆرترین ژمارەی چەكدارانی داعش خەڵكی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
بەپێی شیكاریی رۆژنامەكە، ئەو ژمارە بیانییەی بەناوی “جیهاد” چوونەتە ریزەكانی داعش، لە ژمارەی ئەوانە زیاترن كە لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو بۆ “جیهاد دژی كۆمۆنیزم” روویان كردبووە ئەفغانستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com