
نوچه نێت
ئه‌مرۆ ئێواره حكومه‌تی ئه‌رده‌نی رایگه‌یاند كه ئاماده‌یه ئه‌و ژنه خۆكوژه ئازاد بكات، كه داعش داوای كردووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی فرۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌ك كه بارمته‌ی ده‌ستی داعشه ئازاد بكرێت.
كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌رده‌نی ئه‌مرۆ لێدوانێكی وه‌زیری راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئه‌رده‌نی بڵاوكرده‌وه، له لێدوانه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌رده‌ن له‌باره‌ی ئازادكردنی ساجیده ریشاوی راگه‌یاندرا. ساجیده كه ژنێكی عێراقییه له‌سه‌ر تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، له‌لایه‌ن ئه‌رده‌نه‌وه ماوه‌ته‌وه، داعش داوای ئازادكردنی ده‌كات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا داعش فرۆكه‌وانێكی ئه‌رده‌نی بارمته كردووه كه ناوی مه‌عز كه‌ساسبه‌یه. دوێنی له‌سه‌ر زاری بارمته یابانییه‌كه ئه‌و داوایه ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئه‌رده‌نی كرا و مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریش به حكومه‌تی ئه‌رده‌نی درا، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌رده‌ن رازی بوو داواكه داعش به‌جێبهێنێ، بۆئه‌وه‌ی گیانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سه‌لامه‌ت بێت.
ئه‌رده‌ن رازی بوو ژنه خۆكوژه‌كه ئازاد بكات
0
Share.