
نوچه نێت، تایبه‌ت:
یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر مه‌لا كرێكار یه‌كلا ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ” مه‌لا كرێكار دۆسیه‌كه‌ی له دادگایه، دادگا هه‌ر بریارێك بدات، ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵ بریاره‌كه‌ی دادگا ده‌بین”.
رامان مەجید جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بە(نوچەنێت)ی راگەیاند”ئێمه وه‌كو یه‌كێتی دژایه‌تی هه‌موو حاڵه‌تێكی توندوتیژی ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی توندڕه‌وی ئیسلامی،به‌تایبه‌تی مه‌لاكرێكار مێژووێكی له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ فیكری ئازادیخوازی له‌م وڵاته هه‌بووه،مه‌له‌فه‌كه‌ی له‌سه‌ره و دۆسییه‌كه‌ی له‌دادگایه و گه‌ر بێته‌وه هه‌رێمی كوردستانیش دادگا بڕیارده‌دات كه چی له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار ده‌كات“.ناوبراو دەشڵێت”ئه‌گه‌ر یه‌كلابویه‌وه كه مه‌لا كرێكار به‌ریئه و هیچی له‌سه‌ر نییه وه‌كو هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌م وڵاته داده‌نشیت و ژیانی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات“. رامان مەجید وتیشی”ئێمه حیزبێكی عه‌لمانین و باوه‌رمان به‌دیموكراسیه‌ت و بیرورای جیاواز هه‌یه،دادگا هه‌ر بڕیارێك بدات ئێمه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و داین“. پێشتر یه‌كێتی له‌شه‌ڕی جوندئیسلام و ئه‌نسار ئیسلام دابووه، كه مه‌لا كرێكاریش یه‌كێك بووه له‌رابه‌رانی ئه‌و گروپه تیرۆریستیانه.
یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر مه‌لا كرێكار یه‌كلا ده‌كاته‌وه: دادگا بڕیار له‌سه‌ر مه‌لا كرێكار ده‌دات
0
Share.